Accessibility links

سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ڕووبەڕووی جەماوەرێکی دابەشبوو دەبێتە


له‌دوا ساته‌وه‌خته‌کان به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن، هیلاری کلنتن و داناڵد ترامپ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ و مسۆگەرکردنی چوونی لایانگرانیان بۆ ده‌نگدان دووا هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن.

ترامپ به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌وڵه‌ چڕه‌کانی خۆی له‌ولایه‌تی فلۆریدا، که‌ به ‌یه‌کێک له‌ ولایه‌ته‌ گرنگه‌کانی ده‌نگدان داده‌نرێت. لە میانەی کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا بەڕێز ترامپ گوتی " ئێمه‌ له‌ده‌سپێکی گۆڕانکاریه‌کداین جێگای بڕوانییه‌، گۆڕانێکی مێژوویی‌یه،‌ ده‌سه‌ڵات له‌دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسی سه‌رنه‌که‌وتوو ڕاده‌ست ده‌کاته‌وه‌ بۆ خێزانه‌کان، کۆمه‌ڵگا، هاونیشتمانیان و‌ بۆ تۆ".

هیلاری کلنتنیش هه‌وڵده‌دات زۆرترین لایه‌نگر له‌ ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا بۆ خۆی بەدەستبهێنێت، ئه‌ریزۆنا وه‌ک ناسراوه‌ ده‌نگ به‌ کۆماریه‌کان ده‌دات. خاتوو کڵنتن گوتی "کاتێک منداڵه‌کانت و نه‌وه‌کانیان پرسیارت لێده‌که‌ن له‌ساڵی 2016دا کاتێک یه‌کلاکه‌ره‌وه‌بوو چیت کرد؟، ده‌مه‌وێت توانای ئه‌وه‌ت هه‌بێت بڵێیت، ده‌نگم بۆ باشتریندا، بۆ به‌هێزترین و دادوه‌رترین بۆ ئه‌مریکا".

شاره‌زای ستراتیجی کۆمارییه‌کان جان فیووری ده‌ڵێت هه‌ردوو کاندید سه‌نگی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانیان، خاتوو کلنتن به‌هیوایه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ چالاککاته‌وه‌ بۆ دووکه‌ڕه‌ت ده‌نگی به‌ باراک ئۆبامادا. فیووری ده‌ڵێت لیبراڵه‌، پارتێکی هاوپه‌یمانی کۆنه‌په‌رست و هاوپه‌یمانی نه‌ژادیه‌. پارتی کۆماری له‌بنه‌ڕيتدا هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کی ده‌نگده‌رانی سپی پێسته‌کانه ‌به‌هێڵی جیاو له‌کۆنه‌پارێزان.

شاره‌زای هه‌ڵبژاردن جینفیر لۆڵیس ده‌ڵێت "لایه‌نگری حزبی لای زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران سه‌ختیه‌ک درووستده‌کات له‌قبوولکردنی سه‌رکه‌وتنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر".

مێژوونووس ئالان لێکمان ده‌ڵێت "سه‌رباری ده‌رئه‌نجامی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، دابه‌شبوونی حزبیی به‌دوور نابێت. لێکمان ده‌شڵێت "له‌وباوه‌ڕه‌دام هه‌چ کاندیدێکیش سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت، جه‌مسه‌رگه‌ری سیاسی به‌ره‌و خراپی ده‌چێت."

لێکمان له‌وباوه‌ڕيدایه‌ زۆر له‌دیموکراته‌کان به‌لایانه‌وه‌ سه‌خته‌ سه‌رکه‌وتنی ترامپ قبووڵ که‌ن. دەشڵێت" دۆناڵد ترامپ له‌ئه‌مریکا سووکایه‌تی به‌زۆر که‌س کردوه‌، ته‌نانه‌ت ووتی ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت ڕکه‌به‌ره‌که‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌، له‌وباوه‌ڕه‌دام زۆر له‌ لایه‌نگرانی خاتوو کلنتن به‌شه‌رعیه‌تی سه‌رۆکایه‌تی دۆناڵد ترامپ ڕازی نابن."

بەڵام سکات فۆلکنه‌ر شاره‌زای ستراتیجی کۆماریه‌کان ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی کلنتن به‌ئاسانی تووڕه‌بوونی لایه‌نگری ترامپی لێده‌که‌وێته‌وه‌ " که‌سێکه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌ ، که‌سێکه‌ نه‌ک هه‌ر گه‌نده‌ڵه‌ به‌ڵکوو دڵسۆزیی‌نیه‌ و پێشتر ئه‌مه‌ نه‌بوه‌ که‌سێک له‌م شێوه‌یه‌ کاندیدی پارتێکی گه‌وره‌ بێت."

مێژوونووس لی ئێدواردز ده‌ڵێت به‌ڵام پرسیاری گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌چکامێکیان له‌هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتووبێت ئایا ده‌توانێت وڵات یه‌کخات ؟ بۆ ئەم مەبەستە ئێدوارد دەڵێت "ده‌بێت کار له‌سه‌ر بنیاتنانی پردی په‌یوه‌ندی که‌لێنه‌کان درووستکه‌ن، و گه‌ل له‌یه‌ک نزیککه‌نه‌وه‌، له‌کۆتایشدا یه‌کێکیان هه‌ر ده‌بێته‌ سه‌رۆک."

ئه‌م دووبه‌ره‌کیه‌یی له‌وڵاتدا هه‌یه‌ ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوونی نه‌بوو، له‌هه‌وڵێکدا بۆ یه‌کخستنی وڵات دوای هه‌ڵبژاردن که‌ دووبه‌ره‌کی ناوه‌ته‌وه‌، پێده‌چێت که‌وره‌ترین ئاسته‌نگی سیاسی سه‌رۆکی داهاتووبێت، ئایا کلنتن بێت یاخوود ترامپ.

XS
SM
MD
LG