Accessibility links

عیماد عەلی: جیاوازیەکی ریشەیی لە نێوان کلینتن و ترامپ دا نییە


Emad Ali
Emad Ali

ئەمرۆ دوواترین رۆژی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادایە و شیانی هەیە لە درەنگانێکدا ئەمشە یەکلا ببێتەوە ئاخۆ ترامپ یان کلینتن دەباتەوە. خەڵکی کوردستان وە بە تاێبەتی هەرێم چۆن دەرواننە ئەم هەڵبژاردنە و گرەویان لەسەر کێ داناوە؟

عیماد عەلی نووسەر، رۆژنامەنووس و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" خەڵکی کوردستان بە پێی پشت خان و دید و بۆجوونی ، لەو روانگەوە دەرواننە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ئاخۆ کام لەو کاندیدانە قازانجی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت، بەڵام لە روانگەی منەو و ئەوەی لێ تێگەیشتووم وڵاتێکی دام و دەزگایی وەکو ئەمەریکا بە پێی پلان و لە رووی بەرژەوەندیەکان و سیاسەتەکانی دەروەی خۆێ ئەو پلانانە دادەرێژێ کە چۆن لەگەڵ کێشە گەورەکانی جیهاندا سەودا بکات، لە نێۆ ئەوانەشدا ئێستا کورد کە وەکو لایەنێکی باڵا و بە قورسایێکەوە خۆێ لەسەر گۆڕەپانەکەدا سەپاندووە، بە تاێبەتیی لە رۆژئاوای کوردستان، جا لەوانەیە لە روانگەی هاوکێشەکانی ناوچەکەوە بە هەمان شێوەش لەگەڵ کوردیشدا سەودا بکات".

کاک عیماد هەر وەها دەڵێت" لەو بروایەدا نێیم جێوازیەکی ئەوتۆێ گەورەی ریشەیی هەبێت لە ئەگەری بردنەوەی هیلری کلینتن یان ترامپ، لەبەر ئەوەی هەردوو لە روانگەی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاوە سەیری کێشەکان دەکەن و چۆنیەتی سەوداکردن لەگەڵیاندا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:02 0:00

XS
SM
MD
LG