(ئاراس عه‌بدوڵا) سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی کولتوری {دیدی من}هه‌روه‌هاش (لاوک ئه‌بوبه‌کر) به‌ڕێوبه‌ری نوسین له هه‌مان ماڵپه‌ڕ و هەروەهاش ئاسۆ جەبار نوسەر و لێکۆڵەر میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) ن.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه کولتوریه فه‌رهه‌نگیه ڕۆژێک بۆ شاعیری گه‌وره (نالی) ته‌رخان ده‌کات.
(نالی) یه‌کێکه له‌و شاعیرانه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له شیعر و له فه‌رهه‌نگی شیعری کوردی تێبگه‌ین و خوێندنه‌وه‌مان بۆی هه‌بێت ئه‌وا ناکرێت به‌سه‌ر شیعره‌کانی ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه‌ماندا بازبدرێت.
له ماوه‌ی 56 ساڵی ته‌مه‌نیدا (نالی) به‌خششێکی زۆری به فه‌رهه‌نگی کوردی به‌خشی.
کولتور به‌شێکی زۆری شیعره‌کانی (نالی) پێکهێناوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه که بگوترێت ئه‌م زاته‌ی شیعری کوردیمان ڕچه شکێن نه‌بووه. چۆن؟
ده‌شێت باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره جارێکی تر گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی نالی بێت به مه‌ستوره‌ی موکریانه‌وه. له‌و شیعره‌یدا نالی ته‌واوی سنوره‌کان تێکده‌شکێنێت و باری باو و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ئازادانه و ئازایانه دێڕه ڕاستگۆکانی خۆی ده‌نوسێته‌وه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت خوێنه‌رانی ئه‌و شیعره به سه‌رسامی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه ناوازه‌یه‌دا جێده‌هێڵێت ودهگهڵیشیدا ده‌ستخۆشییه‌کی گه‌وره بۆ مه‌لا خدر کوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئالی به‌گی میکایلی ده‌نێردرێت.
میوانەکانی بەرنامە:
ئاراس عەبدوڵا، سەرنوسەری ماڵپەڕی دیدی من
لاوک ئەبوبەکر، بەڕێوبەری ماڵپەڕی دیدی من
ئاسۆ جەبار، نوسەر و لێکۆڵەر
ئه‌گه‌ر چه‌نده‌یه‌مین جاریش بێت ئه‌م شیعره باڵایه‌ی (نالی) بخوێنیته‌وه، هه‌میشه ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروست ده‌بێت که ئه‌مجاره یه‌که‌مین جارته شیعرێکی تازه نوسراو ده‌خوێنیته‌وه، به تایبه‌تیش که لێی ورد ده‌بیته‌وه و ده‌زانیت ئه‌م شاعیره چۆن هه‌ست ده‌خاته خزمه‌تی نه‌ست و ئه‌وجا هه‌ست و نه‌ست پێکه‌وه ناخی (نالی) به هه‌موو هه‌ڵچوون و داچوونهکانیهوه به ده‌نگێکی بڵند ده‌خوێننه‌وه.
ده‌شێت بگوترێت له قۆناغی پێش نالی‌دا به‌هۆی شاره‌زایی و لێهاتوویی شاعیران له زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکیدا هۆکارێک بووبێت تا به‌و زمانانه شیعره‌کانیان بنوسن، به‌ڵام (نالی) هه‌رچه‌نده ئه‌و زمانانه‌ی به باشی زانیوه،ده‌چێته ناو ئه‌زموونێکی نوێوه و ده‌ست ده‌کات به نوسین به زمانی کوردی.
کاتێک باس له شیعری کلاسیکی کوردی ده‌کرێت، ده‌سبه‌جێ ده‌که‌وینه به‌رده‌م دنیا شیعرییه‌که‌ی (نالی) که ده‌بێته سه‌رده‌سته‌ی سه‌روه‌ختی خۆی و ڕێبه‌ری نوسینی شیعر به زمانی کوردی-شێوه‌زاری سۆرانی و هه‌روه‌هاش کاریگه‌رییه ئه‌رێنیه‌کانی شیعره‌کانیشی به‌سه‌ر قۆناغه‌کانی پاش (نالی) له شیعردا ده‌مێننه‌وه.
له نامه‌که‌یدا بۆ (سالم) غه‌ریبی ته‌نگ به (نالی) هه‌ڵده‌چنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پرسیار و گومانانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوله‌یمانی و میرنشینی بابان له (سالم) ی هاوڕێی ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه له‌و غه‌ریبیه چیی لێ به‌سه‌ر هاتووه؛
"له‌م شه‌رحی ده‌ردی غوربه‌ته، له‌م سۆزی هیجره‌ته
دڵ وه‌خته بێ به ئاو و به چاوما بکا عوبوور"
بۆچی شیعری (نالی) داهێنه‌رانه و پڕن له جوانییه‌کانی شیعر؟
بۆچی پێویسته نالی بخوێنینه‌وه و لێی تێبگه‌ین؟
ئایا نالی شاعیرێکی ڕچه‌شکێن بووه؟
ئایا شکست و بێزاریه‌کان هۆکارن بۆ کۆچ کردنی (نالی) و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی؟
ئاراس عه‌بدوڵا و لاوک ئه‌بوبه‌کر، هەروەهاش ئاسۆ جەبار وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌ده‌نه‌وه: