ئەمرۆ شەممە 19 نوڤامبر کۆنفرانسی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری رۆتردام لە هۆلەند دەستیپێکرد، کە برایار وایە چەند بابەت لە پەیوەندی بە خەباتی ژنانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێدا باس بکرێت.
کەژاڵ ئیلخانیزادە بەرپرسی کۆمیتەی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هۆلەند لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەمە یەکمین کۆنفرانسی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە دەرەوەی وڵات کە دیارە لە پێشدا لە باشوریش کۆنفرانس گیراوە، کۆنفرانسەکە لە سێ پانێل پێکهاتووە، بەرنامەی داهاتوومان ئەوەیە بەرەو پێشەوە بەردنی ژنان و لە کاروباری سیاسیدا رۆڵێکی مەزنتریان هەبێت وە ئەگەر لەو بوارەدا دەستیان زۆرتر بڕوات بێگومان دەتوانن بریاری باشتر وەربگرن بۆ ئەوانەی دەست رەسیان نییە وە یاخود ئەوانەی لە ناو ماڵدا دانیشتوون و هەر ببنە دەنگێک بۆ ئەو ژنانەی کە کەمتر رێگایان پێیدراوە لە نێۆ پارتەکاندا بە هۆێ کۆمەڵگای پیاو سالاری کوردەواری".
کەژاڵ خانم هەر وەها دەلێت" بۆ یەکمین جار کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات دەیەوێ گەڵاڵەیەک بڵاو بکاتەوە سەبارەت بە رەگەزخوازەکانی کورد، بە تاێبەت ژنان و ئەو ژنانەی ستەمیان لەسەردایە و ناتوانن دەنگی خۆیان هەڵبڕن و شکاندنی ئەو تابۆییەی کە لە ئارادایە، هەر وەها بریارە لە ئاێیندەدا جۆرە پردێک، جۆرە هاوکاریەک درووست بکرێت لە نێوان رێخراوەی ژنانی رۆژهەڵات و رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ژنانی ئەوروپاییدا".
کەژاڵ خانم دەشڵێت" وەکو ژنان تا ئێستا دەسکەوتمان زۆرە بەڵام رێگایەکی زۆریشمان لە پێشە، دەسکەوتمان ئەوەیە چەکمان لە شان کردووە و خەبات دەکێن، لە تاراوگێن و غەریبایەتی دەکێشین و هەر پێیەی ئەوە لە سەختیەکاندا هەین، بەڵام بەداخەوە ئێستاش رێگایەک دوور و درێژمان لە پێشە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان".