سێ سه‌رنشینی نوێ ده‌گه‌نه خوولگه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه ئاسمانگه‌ڕی شاره‌زا و دێرین پێگی ویتسن که شاره‌زای کیمیای زینده‌وه‌ره، بۆ سێهه‌م که‌ڕه‌ته ده‌چێته بنکه‌ی ئاسمانی.
ڕۆژی شه‌ممه ئاسمانگه‌ران له‌ڕێگای که‌بسولی سۆیووز‌ی Soyuz capsule رووسیه‌وه گه‌شتنه بنکه‌ی ئاسمای که 400 کیلۆمه‌تر له‌زه‌وه‌یه‌وه دووره. سێ ئاسمانگه‌ڕه‌که بریتین له پێگی ویتسن له‌ئه‌مریکاوه، تۆماس پێسکویت له‌فه‌رنسا و ئۆلیگ نۆڤیتسکی له‌ڕووسیا. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بگه‌ن سێ ئاسمانگه‌ر له‌وێبوون، یه‌کێک له‌ئه‌مریکا و دوو له‌ڕووسیا.
خاتوو ویتسن خاوه‌نی کاتی تۆمارکراوی به‌سه‌ربردنه له‌ئاسماندا که خانمیک تۆماریکردبێت، زیاتر له 400 ڕۆژی له‌چه‌ند گه‌شتێکدا به‌به‌سه‌ربردوه. له‌مباره‌یه‌وه ووتی یادی 57 هه‌مین ساڵيی له‌دایکبوونی له‌مانگی دووی داهاتوودا له‌ئاسمان له‌دۆخی نه‌بوونی کێشدا له‌خولگه‌ی زه‌وه‌یدا ده‌کاته‌وه.
حه‌زی منداڵان بۆ یاری ڤیدێۆ له‌وانه‌یه ڕێگه‌چاره‌بێت بۆ کێشه‌ی بینین.
خێلبوون یه‌کێکه له‌کێشه‌کانی چاو به‌تایبه‌تی لای منداڵان. چاره‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتگوێخرا له‌وانیه کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان له‌ڕووی خویندنه‌وه و توانای بینینی جووڵه‌ی ووڕده‌وه هه‌بێت، که له‌وانه‌یه نه‌گه‌تڤانه کاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی ئه‌کادیمی و ڕێزگرتن له‌خۆ هه‌بێت. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رنه‌کردنی خێلی له‌وانیه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی.
له‌دۆخی چاوی خێلدا، یه‌ک چاو ته‌زووی به‌هێز بۆ مێشک ده‌نێرێت و چاوه بێهێزه‌که ناینێرێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و ته‌زووانه له‌مێشکه‌وه فه‌رامۆش بکرێت و ئه‌و چاوه له‌په‌ره‌سه‌ندن و بینین بوه‌ستێت.
زاناکان له دامه‌زراوه‌ی تۆڕی چاو له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی داڵاس له ولایه‌تی تکساس، ده‌یانه‌وه‌ێت بزانن ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌م دۆخه‌یان هه‌یه ئایا ده‌توانن بینینی چاو ڕێککه‌نه‌وه. خێلبوون ته‌نها کێشه له‌بینیندا دروست ناکات به‌ڵکوو له‌سه‌نگی خستنه سه‌ر خوێندنه‌وه و توانای جووڵه ورده‌کانی بینین که‌مده‌کاته‌وه یاخوود په‌ک ده‌خات.
له‌تووێژینه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر منداڵان کراوه تووشی خێلی بوون یاخوود به‌وجۆه‌ر له‌دایکبوون، له‌نێوان ته‌مه‌نی 4 بۆ 10 ساڵ، چاویلکه‌یه‌کی تایبه‌تیان پێداروه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌کی یاری له‌سه‌ر ئایپاد به‌جۆرێک شێوه‌ی بینی شته‌کان بۆ چاوی مندڵه‌کان بگۆڕێت، وه‌ک له‌توێژینه‌وه‌کدا هاتوه، منداڵه‌کان ده‌بوو چاوه لاوازه‌که‌یان زیاتر به‌رکاربێنن له‌پێناوه به‌کارهێنانی گه‌مه‌که به‌باشی، ناچاریشی ده‌کردن له‌هه‌مانکاتدا هه‌ردوو چاو پێکه‌وه به‌کاربێنن. بۆیان ده‌رکه‌وتوه له‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئایپاد و گه‌یمه‌یان به‌کارهێناوه بینینیان باشتر بوه به‌راورد به‌منداڵانی که به‌کاریان نه‌هیناوه. دواتر هه‌مان ئه‌و ئایپاد و گه‌مه‌یه به‌گرووپی دووهه‌م داراوه، دوای دووهه‌فته گۆڕانکاری به‌ره‌و باشبوون به‌سه‌ر گڕووپی دووهه‌میشدا هاتوه. له‌ئێستادا زاناکن به‌نیازن گه‌مه‌یه‌کی ڤیدێۆی نوێ به‌کاربێنن بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته که‌به‌هیوان چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته باشتر کات.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندا ڤایرۆسی زیکای له لستی ڕه‌وشی نه‌خۆشیه نائاسایه‌کانی جیهاندا ده‌رهاتوه، به‌ڵام سه‌نگی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌داهاتوویه‌کی دوورخایاندا پێویسته ئه‌م نه‌خۆشیه به‌رگری لێبکرێت که مێشووله ده‌یگوازێته‌وه.
له باڵاوکراوه‌که‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا هاتوه " هێشتا ڤایرۆسی زیکا گێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆداهاتوویه‌کی درێژخایان، به‌ڵام له‌ئێستاوه بۆ ته‌ندروستی گشتی ڕه‌وشی نائاسایی نیه و نیگه‌رانی نێوده‌ڵه‌تی نیه".
به‌رازیل که ئاڵۆزترین دۆخی زیکای هه‌بوو له‌ووڵاته‌شدا به‌فراوانی بڵآوبۆته‌وه ڕایگه‌یاندا ڕه‌وشی نائاسایی ده‌هێڵێته‌وه.
له‌مانگی دووی ساڵی 2016 ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌خۆشی زیکاری وه‌ک په‌تایه‌کی جیهانی ناوزه‌ندکرد و ئامۆژگاری دا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌که له‌سه‌روه‌ختی خوولی ئۆڵۆمپیاتی هاوینه‌ی له‌به‌رازیل به‌ڕێوه‌چوو.