Accessibility links

سالار مەحمود: پێشنیارەکەی بارزانی هەنگاوێکی تازەیە باعسی ئەوەیە پێشوازی لێبکرێ


Salar Mahmud
Salar Mahmud

تا ئێستا هەموو لایەنەکان رەخنە و گازندەیان بوو گوایە بارزانی دەست بەرداری پۆستەکەی نییە، بەڵام چەند رۆژ لەمەو پێش ئەو پێشنیاری کرد کە کەسێک بۆ پۆستەکەی دەستنیشان بکرێت.

تا ئێستا هەموو لایەنەکان رەخنە و گازندەیان بوو گوایە بارزانی دەست بەرداری پۆستەکەی نییە، بەڵام چەند رۆژ لەمەو پێش ئەو پێشنیاری کرد کە کەسێک بۆ پۆستەکەی دەستنیشان بکرێت.

ئاخۆ چ راونینیک هەیە بۆ کاردانەوەی لایەنەکان بەرامبەر بەو پێشنیار و بانگەوازە؟

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی رێکخراوەکانی سڤیل لە پەرلەمان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا وەکو بیرۆکە ئەو پێشنیارەی بارزانی هەنگاوێکی تازەیە، بەڵام گەرەنتی بۆ جێ بەجیبوونی ئەو بیرۆکانە، پەیوەستە بە ئیرادەی پارتی و خودی بارزانی خۆیەوە کە بە کردار بێنە پاڵ بۆ جێ بە جێکردنی ئەو ئەرکانەی کە لە ئەستۆێ پارتی دیمۆکراتی کوردستان خۆیاندایە، چونکە کێشەکانی کوردستان لە بنەمادا بەشێکی پەیوەستە بە ململانی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا".

کاک سالار هەروەها دەلێت" بەڵێ ئەو پەیامە باعسی ئەوەیە پێشوازی لێبکرێ بەڵام لەگەڵیشدا هۆشداری بدرێ بەوەی کە دۆخی هەرێمی کوردستان زۆر زۆر مەترسیدارە، تەنها بە گۆڕین و ئاڵۆگۆڕی پۆستەکان کێشەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر نابن".

سەبارەت بەوەی گوایە بریارێکی لەو جۆرە مافی تاکە کەسێک نییە، ئەگەر یاسا و دەستور هەیە ئەوە ئەرکی پەرلەمانە، کاک سالار دەڵێت" هەموو کارێکی باش ئەگەر لە خزمەتی پرۆسەی دیمۆکراسی و سەروەری یاسا بێت کارێکی باشە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:06 0:00

XS
SM
MD
LG