لە بەرنامەی ئەمڕۆی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن. یەکەم پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێم. دووهەمیش بڕیاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی پەیەدە و سەردانەکەی سەرەک وەزیری کابینەی هەشتی هەرێم بۆ تورکیا.
تەوەری یەکەم: پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێم.
لەگەڵ ئەوەدا کە لە دواترین پەیامیدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی و داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم میکانیزم و وادەیەکی دیاریکراوی دەستنیشان نەکردووە بۆ چارەسەرکردنەکان بەڵام پێدەچێت بە دەنگەوە چوونێکی ئەرێنی دروستکردبێت لە ناو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا بە ئاڕاستەی چارەسەرکردن.
ڕۆژی دووشەممە ، مه‌سعود بارزانی لهپهیامێكدا ڕایگه‌یاند، دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کارا کردنەوەی پەرلەمان لە ڕێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکی نوێ بۆ پەرلەمان و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم تا کاتی هەڵبژاردن، ڕێگەچارەن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی لە هەرێمدا.
بەڵام بارزانی لەو پێشنیازەیدا باسی لە میکانیزمەکانی چۆنییەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان نەکردووە وەک نەخشە ڕێگایەک بۆ بوژاندنەوەی متمانە لە نێوان ئەم لایەنە ناکۆکانەدا.
لە ڕۆژانی کۆبوونەوە پێنج لایەنیەکانەوە بێت تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان داوای چارەسەردەکەن بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هیچ تروسکاییەک بە ئاڕاستەی چارەسەرکردندا دەرنەکەوت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا بارزانی باس لە "ئیرهابی فیکری" دەکات لە شاری سلێمانیکە وەک چاو‌دێر باسی دەکەن هەوڵێکە بۆ دوورخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان.
ئایا هیچ پرۆسەیەکی ئاشتی بە دوورخستنەوەی لایەنێک دەبێت؟
ئایا (گۆڕان و یه‌کێتی و یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ) ده‌توانن که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سنیشان بکه‌ن؟
کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی بێت بۆ که‌سێکی تر، ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌توانێت که‌سێکی تر بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشان بکات؟
ئه‌گه‌ر له پاش ئه‌م په‌یامه ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆ نه‌بوو، پێشبینییه‌کان چین؟
(فەرهاد جەلال) شیکەرەوەی سیاسی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.
تەوەری دووهەم: بڕیاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی (پەیەدە) و سەردانەکەی سەرۆکی کابینەی هەشتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.
دادگایەکی تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات دەردەکات، وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە ئەم بڕیاری دەستگیرکردنە پەیوەندی بە تەقینەوەیەکی مانگی دووەوە هەیە لە ئانکەرە.
ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی (پەیەدە) یەکێک لە لایەنە هەرە سەرەکییەکانی کوردی ڕۆژئاوایە و لەوەتای شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی دەستیپێکردووە لە ناوجە کورد نشینەکانی سوریادا هێزی چەکداری ئەم لایەنە لە ڕیزی پێشەوەی شەڕدان دژی تێرۆریستان و هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هاوپەیمان و پشتیوانێکی سەرەکی لەم شەڕەدا دایدەنێت.
بڕیاری دەستگیرکردنەکەی ساڵح موسلم هاوکاتە لەگەڵ دەستگیرکردنی زۆرێک لە سیاسیە کوردەکان لە تورکیادا و هەروەهاش سەرۆکی شارەوانیە کوردەکان کە سەرجەمیان بە تاوانی هەبوونی پەیوەندی بە تێرۆریزمەوە دەستگیرکراون، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بە پارتی کرێكارانی کوردستان واتە پەکەکە.
لە ئێستاشدا سەرەک وەزیری کابینەی هەشت لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی تورکیای کردووە و لە ئانکەرە لەگەڵ سەرەک وەزیری تورکیا و لە ئاستەنبوڵیش لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا کۆبوونەوەی کردووە.
بۆ له ئێستادا تورکیا بڕیاری ده‌ستگیرکردنی (ساڵح موسلم) هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ده‌دات؟
ئایا تورکیا هێنده ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بتوانێت فرمانی ده‌ستگیرکردنی خه‌ڵکی وڵاتێکی تر بدات؟
ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ئانکه‌ره به‌رامبه‌ر به کورد تاچهندێکی تر درێژه ده‌کێشن، ئایا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت؟
(دکتۆر جه‌بار قادر) پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا).