هه‌رێمی کوردستان وایلێهاتووه که که‌سێک تیرۆر ده‌کرێت تا به دوواچوو و خه‌ریکی رۆماڵکردنی ئه‌و تیرۆرکردنهدای، رووداوێکی تر وه یاخود تیرۆرکردنێکی تر روو ده‌دات و ئه‌وه‌ی پێشووتر ئه‌گه‌ریش له بیر نه‌باته‌وه، که‌متر باس ده‌کرێت. پێش دوزینه‌وه‌ی بکوژه‌که‌ی رۆژنامه‌وان وداد حوسه‌ین، کوشتنی کامیرامانی KNN شوکری زینڵدین رێکانی به‌سه‌ردا هات.
ئاخۆ گومان بۆ کێ ده‌چێت وه تا که‌ی پلاندانه‌ران و بکوژانی ئه‌م رۆژنامه نووس و هاووڵاتیانه وا ئازادانه له‌و ناوه دهسۆرێنهوه؟ ئاخۆ که‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه؟
ره‌حمان غه‌ریب به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکی کردن له مافی رۆژنامه‌نووسان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا ژینگه‌ی کاری رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی کوردستاندا به‌داخه‌وه تا ئێستا ژینگه‌یه‌کی مه‌ترسیداره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاسا هه‌یه ئه‌م مافه ئه‌پارێزێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا یاسا هه‌یه بۆ مافی کارکردن، به‌ڵام ئێمه به به‌رده‌وام هه‌واڵی ناخۆش ده‌بیستین، هه‌واڵی پێشلکاری، هه‌واڵی کوشتنی رۆژنامه‌نووس ده‌بیستین".
کاک ره‌حمان هه‌ر وه‌ها ده‌لێت" جارێ ئێمه له تیرۆرکردنی وداد نه‌بوینه‌ته‌وه، جارێ لێکۆڵینه‌وه‌کان له کوشتنه‌که‌ی به کۆتایی نهگهێشتووه، ئه‌م هه‌واڵه‌ی کاکه شوکری ئه‌بیستین که له شاخه‌کانی ئامیدی دا گیانی له ده‌ست داوه، له هه‌رێمی کوردستان ژینگه‌یه‌ک درووست بوه که رۆژنامه‌نووس وه‌کو دوژمن ته‌ماشا ئه‌کرێ، ته‌ماشای زوومی کامیرا وه‌کو دوژمن ئه‌کرێ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه گومان له‌م کهیسانهههیه".
کاک ره‌حمان ده‌شڵێت" گومان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه به هۆێ ئه‌و هه‌ڵس وکه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر سروشتیه ئه‌گه‌ر گومانیش بکرێت له لێکۆڵینه‌وه‌کانی پولیس، ئێمه وه‌کو سه‌نته‌ری میترۆ، ساندیکای رۆژنامه‌نووسان، کۆمه‌ڵگای سڤیل و ته‌نانه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌بێ به دووای ئه‌م که‌یسه بڕۆین بزانیین ئه‌گه‌ین به کوێ".