له ئیسته‌نبوڵ 2 ته‌قینه‌وه ڕویداوه، به‌رپرسانی تورکیا بڵاویان کرده‌وه تائێستا 38 که‌س کوورژاون و 166 که‌س برینداران. پێشتر له‌مانگی شه‌شدا هێرش کرایه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی ئهتاتووڕک له ئیسته‌نبوڵ و ده‌یان کووژراوی لێکه‌وته‌وه و تورکیا ڕایگه‌یاندا جهادیهکان ئه‌م کاره‌یان کردوه، چالاکی دژ به پۆلیس کراوه و په‌که‌که توومهتبارکراوه، کوده‌تا ڕویدا و سه‌دان هه‌زار که‌س له کار دوورخرانه‌وه و ده‌یان هه‌زار زایندانی کراون.
سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان ده‌ڵێت "کرنگ نیه ئه‌وڕێکخراوه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی کردوه ناوی چیه به‌ڵام ده‌ستمان هه‌رده‌گاته ئه‌وانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ن".
ده‌شێت ئه‌م ته‌قینه‌وانه تۆڵه‌ی ئه‌وانه بێت کودهتیان کردوه یان جیهادیه‌کان یان باڵی سه‌ربازی په‌که‌که بێت.
له‌مباریه‌وه ووریا کاڵی گفتووگی له‌گه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی چاودێری سیاسی کردوه.
خه‌له‌کانی ده‌ڵێت "دۆخی تورکیا زۆر ئاڵۆزه و تێکچوه، ته‌قینه‌وه‌کان له ساڵی 2015 ه‌وه ده‌ستی پێکردوه، بۆیه تورکیا ده‌ست بۆ په‌که‌که و ده‌ست بۆ تهیرهبازی ئازادی کوردستان درێژ ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌توانرێت داعش یاخوود پاشماوه‌ی سوپا بێت، خه‌ڵکی له سیاسه‌تی ئۆردو‌غان بێزاره".
هه‌روها ده‌ڵێت "دۆخی ئابووری و تۆرست به‌ته‌واوه‌تی تێکچوه، ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی تورکیا 30% که‌می کردوه، نرخی لیره‌ی تورکی داشکاوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه