Accessibility links

توێژه‌ره‌وان: گیان له‌ده‌ستدانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له‌زۆر ووڵاتدا که‌میکردوه‌


توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکادا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ سان ئه‌نتۆنیۆ له‌ تکساس خرایه‌ ڕوو، ديڵێت ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکه‌وه‌ له‌هه‌موو جیهاندا دابه‌زیوه‌، به‌ڵام دابه‌زینه‌که‌ له‌هه‌ندێک جێگا جیاوازی هه‌یه‌.

توێژه‌ره‌وان له‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی خۆپاراستنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ لێۆن له‌ فه‌ره‌نسا به‌پشتبه‌ستن به‌ ئاماری ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ژماردنی ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستاندیان له‌ 47 ووڵاتدا کردوه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1987 بۆ 2013. ده‌رکه‌وتوه‌ له‌ 39 ووڵاتدا ڕێژه‌که‌ دابه‌زیوه‌ و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌کان له‌وڵاتانی پێشکه‌وتوودا تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌، له‌مڕوه‌شه‌وه‌ ئینگلته‌را و ویڵز زۆرترین دابه‌زینی ژماره‌ی تێدا بوه‌‌.

ئاکامه‌کانی ئه‌مریکای باشوور جیاوازی هه‌یه‌، ژماره‌ی مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکی خانمانه‌وه‌ له‌نێوان هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا له‌ به‌رازیل و کۆلۆمبیا به‌رزبۆته‌وه‌، به‌ڵام ڕێژه‌که‌ به‌گشتی له‌ئه‌رجه‌نتین و شیلی دابه‌زیوه‌.

کۆریای باشوور که‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌یه‌، به‌ڕێژه‌ی 83% به‌گشتی بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان به‌رزبۆته‌وه‌.

سیسیل پیزۆت له‌ زانستی درمه‌کان و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵیت "گۆڕانکاری له‌ کۆمه‌ڵگای کۆریای باشووردا که‌ به‌ خێرایی له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی کشتوکاڵیه‌وه‌ بۆ پیشه‌سازی په‌ره‌ده‌سه‌نێت، ئه‌م کۆڕانکاریه‌ گه‌وره‌یه‌ی گیان له‌ده‌ستدان ڕوونده‌کاته‌وه‌.

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک بڵاوترین شێرپه‌نجه‌یه‌ تووشی خانمان ده‌بێت 4/1 تووشبوونه‌کانی شێرپه‌نجه‌ له‌جیهاندا پێکدێنێت.

به‌پێی ئاماری حکومه‌تی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مریکایانه‌ی له‌ ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی به‌کارهێنانی بڕێکی زیاتر له‌ هیرۆیین مردون، زیاتره‌ له‌ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌چه‌ک کووژراون.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کان بڵاویکرده‌وه‌‌، به‌راورد به‌ساڵی 2007 به‌هۆی به‌کارهێنانی هیرۆین و جۆره‌کانی‌دیکه‌ی ئه‌فیون، ڕێگاپێدراوکان و قه‌ده‌غه‌کراوکان، ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان 1 بۆ 5 له‌ساڵی 2015دا به‌رزبۆته‌وه‌، واته‌ 23% و ژماره‌ی مردنه‌کان 12989 بوه‌، به‌ڵام ژماره‌ی کووژراوکان به‌چه‌ک 12979 که‌س بوه‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت "به‌گشتی له‌ساڵی 2015 به‌هۆی بڕی زیاتری هیرۆیین زیاتر له‌ 50 هه‌زار که‌س له‌ ئه‌مریکا مردون.

هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ ڕوودوای ئۆتۆمۆبێل و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و هۆکاره‌وه‌ مردون 37757 که‌س بوه‌، به‌ڵام 36252 که‌س خۆیان کووشتوه‌.

له‌فه‌یسبووک هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا زۆرترین مشتوومڕی له‌سه‌ر بوه‌

کۆمپانیای فه‌یسبووک ڕایگه‌یاندا زۆرترین پرس له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ مشتوومڕی له‌سه‌ر کرابێت و له‌باریه‌وه‌ نووسرابێت پرسی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بوه‌. بۆ دووهه‌م ساڵه‌ پرسی هه‌ڵبژاردن له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆرترین باس و ئاخاوتنی له‌باره‌وه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها کۆمپانیاکه‌ ده‌ڵیت 10 پرسی یه‌که‌م که‌ زۆرترین باسی لێوه‌ کراوه‌ بریتیه‌ له‌ سیاسه‌ت له‌به‌رازیل، پۆکیمان، ماده‌ی تاریک، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی فلپین، خولی ئۆڵه‌مپیاد و ژیانی محه‌مه‌د عه‌لی کلای.

فه‌یسبووک ڕایشیگه‌یاند هه‌واڵی چه‌واشه‌کاری پانتایی‌ گه‌وره‌ی ئه‌و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌بوه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:33 0:00

XS
SM
MD
LG