دوێنی یه‌کشه‌ممه 11/12 له ده‌رئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له ئیستانبول چه‌ندین پولیس و چه‌ند هاووڵاتیی سڤیلیش کوژران، تهیریبازن ئازادیا کوردستان TAK- Teyrêbazên Azadya Kurdistanê له ته‌قینه‌وه‌که‌دا خۆێ به‌رپرسیار زانیوه. ئاخۆ ئه‌و جۆره تهقینانه چ سوود و زیانێکی بۆ کورد هه‌یه؟
ئادەم ئوزون ئەندامی کونسەی رێبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" کێشه‌که ته‌نها ته‌قینه‌وه نییه، له کوردستان شه‌رێکی دژوار هه‌یه، ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوگان ده‌یه‌وێ هه‌موو کورد له ناو ببات، نه‌ک ته‌نها له باکوری کوردستان، به‌ڵکو له هه‌موو پارچه‌کان، ئه‌وه‌یه رۆژئاوای کوردستانی باکوری سوریا داگیر کردووه، وه ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه ده‌ڵێن ئه‌وه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌ردوگانه به‌رامبه‌ر به رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وه دژی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵ کوژی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد، وه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام داوه".
کاک ئاده‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌وان وه‌کو چالاکیه‌کی سیاسی لێ ده‌روانن و مه‌به‌ستیان که‌سانی سڤیل نییه، به‌ڵکو ئارمانجه‌که پولیس بوه و ویستویانه ئه‌و جۆره په‌یامه بده‌ن، به‌ڵام له کاتێکدا تورکیا شاره کوردیه‌کان وێران ده‌کات و هاووڵاتیانی سڤیل ده‌کوژێت، ئه‌وروپا و جیهان ده‌نگیان لاوازه، به‌ڵام چ حکمهتێکه کاتێک کورد شتێک ده‌کات هه‌موو لایه‌ک له تورکیا پشتێوانی ده‌کات، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و کارێکی درووست نییه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی جیهان، ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌یانه‌وه‌ێ له رێگایه‌کی ئاشتیانه‌وه کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن ده‌بی بێ لایه‌نانه برواننه کێشه‌که".
کاک ئاده‌م ده‌شڵێت" بێگومان مانه‌وه‌ی PKK له لیستی تیرۆریستی‌دا وه‌کو پشتێوانیه بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا، بۆ له‌شکه‌ری تورکیا،بۆ سیاسه‌تی له‌شکه‌ری تورکیا، سیاسه‌تی نکۆڵیکردن له بوونی گه‌لی کورد له تورکیا، پشتێوانی له دیکتاتۆریه‌تی تورکیا، شهر و پێکدادان له تورکیادایه و ده‌ستی تورکیا وڵا ده‌کات بۆ ده‌ستگیرکردنه‌کان".