گروپێک له پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له سه‌رانسه‌ر عێراقه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێر و دهۆک ده‌که‌ن بۆ نوێنه‌رایه‌تی و به‌رگریکردن له که‌یسی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس وداد حوسه‌ین.
پارێزه‌ر دلۆڤان به‌رواری به‌رپرسی تۆڕی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ئێمه وه‌کو پارێزه‌رانی خۆبه‌خش بۆ ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرین کاری ئێمه ئه‌وه‌یه، هه‌ر که‌یسێکی یاسایی که به ئازادی را ده‌ربرینه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بێت، ئێمه پارێزه‌ری خۆبه‌خش بۆ ئه‌و که‌یسه ئاماده ده‌کین و به دوواچووی ئه‌و که‌یسه ده‌که‌ین، ئه‌م رێکخراوه له 150 پارێزه‌ر له هه‌موو شاره‌کانی عێراقه‌وه پێکهاتووه، وه کاری ئێمه له هه‌موو شاره‌کانی عێراقدایه نه‌ک ته‌نها له کوردستان".
کاک دلۆڤان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" له باره‌ی که‌یسی رۆژنامه‌نووس وداد حوسه‌ین، که ئێمه بیستمان شتێکی وا رووێ داوه په‌یوه‌نیمان به خانه‌واده‌که‌ی کرد و وه‌کو به‌شێک له ئه‌رکه‌کانمان ئاماده‌گی خۆمان ده‌ربڕی بۆ به دوواچووێ که‌یسه‌که‌ی و 13 پارێزه‌ر بۆ که‌یسه‌که‌ی دابین کرا که هه‌ر یه‌ک نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێک له شاره‌کانی عێراق ده‌کات و ئه‌مرۆ به فه‌رمی چوینه ناو که‌یسه‌که و که‌یسه‌که هێشتا به کۆتایی نه‌گه‌یشتووه و بزانین چۆن ده‌بێت".
پارێزه‌ر دلۆڤان به‌رواری ده‌شڵێت" له راستیدا کاری ئێمه، کارێکی سیاسی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ وڵاتێکی دیمۆکراسی درووست بکه‌ین و ئازادی تێدا به‌ربڵاۆ بێت، هه‌نگاوی یه‌کم ئه‌وه‌یه ملکه‌چی یاسا بین و هه‌موو که‌س له به‌رامبه‌ردا یه‌کسان بێت وه ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه ئه‌م ئه‌رکه‌مان به‌جێ بهێنین و ئه‌م هه‌نگاوه بهاوێژین، ئه‌و کات ده‌توانین باسی پاشه رۆژی کوردستان بکه‌ین وه‌کو وڵاتێکی دمۆکراسی خواز و سه‌رکه‌وتوو".
کاک دلۆڤان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئێمه ناتوانین ئه‌م که‌یسه بۆ دادگایه‌کی نێۆنه‌ته‌وه‌یی به‌رزکه‌ینه‌وه تا له دادگا خۆجه‌ییه‌کاندا یه‌کلا نه‌بێته‌وه، به‌ڵی راسته له عێراق به‌گشتی تا ئێستا زۆری ئه‌وانه‌ی رۆژنامه‌نووسان تیرۆر ده‌که‌ن وه یاخود زیان به رۆژنامه‌نووسان ده‌گه‌ینن، پێش سزادانیان قورتار بوونه وه‌کو به عه‌ره‌بی ده‌ووترێت( الافلات من العقاب) وه تا ئێستا که‌س ده‌ستگیر نه‌کراوه، مه‌گه به ده‌گمه‌ن، ئه‌مه گرفتی هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته".