ئەو کاتەی قسەیەک هەیە بۆ وتن و مرۆڤێک هەست دەکات بەوەی پێویستە بنوسێت، شیعری داهێنەرانە و ڕژد بەرهەم دێت.
بەڵام کام قسەیە بۆ وتن و کام هەستکردنە بە پێویستی نوسین داهێنان لە دەقدا دروست دەکات؟
ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ڕەگ و ڕیشەیەکی دوور و درێژی هەیە و وەڵامەکەشی دەکەوێتە سەر ژمارەیەک فاکتەر، لەوانە ڕۆشنبیری و هەبوونی دیدی تایبەت و خۆ دەربازکردنیش لە سنورەکان.
ڕێگەگرتن لەوەی هزر تەنها لەناو سنورەکانی خۆتدا بیربکاتەوە بەشێکە لە گەڕان بە شوێن بە جیهانی بووندا.
دەمێکە شیعری (داستان بەرزان) دەخوێنمەوە، هەموو جارێکیش بێ لەو چێژەی خوێندنەوەی ئەم دەقانە پێمی دەبەخشن، بەردەوامیش لەبەردەم پرسیارگەلێکدا جێمدەهێڵن و دووچاری ڕامانێکی قوڵم دەکەن، بە تایبەتیش کاتێک دەبینم (داستان بەرزان) لە کۆی دۆسێ مرۆڤایەتییەکان دەدوێت و بۆ مرۆڤیش دەنوسێت. باشترین بەڵگەش ئەو ژمارە دیوانە شیعریانەی بە کتێبخانەی کوردی بەخشیون، وەک؛ خودێکی پەرتبوو، بووم بەژێر ڕۆژە خێراکانی مۆدێرنەوە، تۆم هەبیت، هەروەها دواترینیشیان ئەستێرەکان برینی مرۆڤن.
سه‌باره‌ت به (ئه‌ستێره‌کان برینی مرۆڤن) داستان به‌رزان ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت شیعر دونیایان بۆ جوان بکات باشتر وایه ئه‌م کتێبه نه‌خوێننه‌وه."بۆچی؟
ئایا ئه‌رکی شیعر دروستکردنی گه‌شبینیه لای مرۆڤه‌کان؟
ئایا شیعر له قۆناغه جیاجیاکاندا به‌هاکانی خۆی له ده‌ستده‌دات؟
(داستان به‌رزان) ده‌خوازێت ببێته کامیان، شاعێرێکی داهێنه‌ر یان چیرۆکنوسێکی ناوازه، یان هونه‌رمه‌ندێکی باڵا؟
(داستان به‌رزان) ی شاعیر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا)وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: