Accessibility links

توێژینه‌وه‌یه‌ک: به‌کارهێنانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌یوه‌ندی به‌خه‌مۆکیه‌وه‌ هه‌یه‌


توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی له‌زانکۆی بیترسبرگ بۆ توێژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی تۆڕه‌کۆمه‌لایتیه‌کان و ته‌کنه‌لۆجی و ته‌ندروستی ده‌ڵێت به‌کارهێنانی زۆری تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی خه‌مۆکی و نیگه‌رانی به‌تایبه‌تی لاوان و گه‌نجان.

توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌نێوان 7 بۆ 11 جۆری جیاوازی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کاردێنن 3 ئه‌وه‌نده‌ زیاتر تووشی خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانی ده‌بن به‌راورد به‌وانه‌ی به‌کاری ناهێنن یاخوود تا 2 پێگه‌ به‌کاردێنن.

سه‌رۆکی توێژینه‌وه‌که‌ براین پریماک ده‌ڵێت " له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا‌ نه‌گیشتووینه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی بتوانین بڵێین ئه‌وکه‌سانه‌ی تووشی خه‌مۆکی و نیگه‌رنای بوون په‌نا بۆ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌ن یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌کارهێنانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز ده‌بێته‌ هۆکاری خه‌مه‌ۆکی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ، به‌ڵام له‌هه‌ردوو دۆخدا ئاکامه‌کان به‌نرخن".

توێژینه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر 1787 که‌سی ئه‌مریکای کراوه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ساڵانی 19 بۆ 32 ساڵ بوون، تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆریان به‌کارهێناوه، رۆماڵی 11 تۆڕی گه‌وره‌ی وه‌ک فه‌یس بووک، یوتوب، تویته‌ر، سناب چات، پینترێست و لینکدڵین وچه‌ندینی‌دیکه‌ کراوه‌.

هه‌روه‌ها پریماک ده‌ڵێت پیویسته‌ توێژینه‌وه‌ی زیاتر بکرێت و تائێستا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ بۆ تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌ هۆکاری خه‌مۆکی و نیگه‌رانی.

کۆلۆ، به‌ته‌مه‌نترین گۆرێلایه‌‌ ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 60 ساڵ.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌چوو و کێکی تایبه‌تی له‌ سێو و ته‌ماته‌ بۆ دروستکرا.

کۆلۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م گۆرێلایه‌ له‌باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌شاری کۆلۆمبۆس له‌ولایه‌تی ئۆهاێۆ له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان له‌دایک بوه‌، به‌ناوبانگترینه‌، دایکی سێ به‌چکه‌ی خۆیه‌تی و داپیره‌ی 16 وه‌چه‌یه‌ و ئه‌وانیش 12 نه‌وه‌یان لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌ دایکه‌گه‌وره‌ی سێ له‌نه‌وه‌کانی ئه‌وانیشه‌.

به‌مدوایه‌نه‌ نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی درمێکی بۆکراوه‌، به‌ڵام پزیشکه‌کان ده‌ڵین باری ته‌ندروستی باشه‌.

بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی گۆرێلای تێپه‌ڕاندوه‌ که‌ 37 ساڵ و نیوه‌، هۆکاری دڕێژبوونی تمه‌نی ده‌گڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وچاودێریه‌ی ده‌کرێت، و خۆراکانه‌ی ده‌یخوات و ده‌رمانی بۆ مانه‌وه‌ی به‌ته‌ندروست بۆی به‌کاردێت.

کۆلۆ کۆرێلای ناوچه‌ ده‌شتایه‌کانی جه‌نگه‌لستانی ڕۆژئاوای ئه‌فریکایه‌، له‌ته‌مه‌نی 56 ساڵیدا تۆماری ته‌مه‌ندرێژی تێپه‌ڕاند و وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین کۆرێلا نازناوی وه‌رگرت، یه‌کێکه‌ له‌و گۆرێلایانه‌ی تائێستا درێژترین ته‌مه‌ن ژیاوه‌.

درۆن 77 داوا به‌رسه‌رکه‌وتویی ده‌گێنێته‌ کڕیارانی شمه‌ک.

کۆمپانیایه‌کی نوێ له‌ولایه‌تی نیڤادا به‌ناوی فلیرتی Flirtey ده‌ڵێت توانیویه‌تی پیشبڕکێی کۆمپانیای گوگڵ و ئه‌مه‌زۆن باکات له‌گه‌یاندنی شه‌مه‌ک بۆ کڕیاران به‌ڕێگای درۆن و تا ئێستا 77 داوای به‌رسه‌رکه‌وتویی له‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌رمیکا گه‌یاندوه‌.

ماسێۆ سوینی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای فلیری ده‌ڵێت تائێستا یه‌که‌م مانگی کاری ڕۆتینیمان به‌سه‌رکه‌وتویی به‌رسه‌ربرد له‌به‌کارهێنانی فرۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بۆ گه‌یاندنی داوای شمه‌ک بۆ کڕیاران، ئه‌مه‌ش هه‌نگواێکی فراوانه‌ بۆ داهاتوو، که‌ هه‌موو که‌س ده‌ستوانێت دڵنیابێت داواکانی تا به‌رماڵی خۆی ده‌گات .

ده‌شڵێت له‌مانگی 11ی ڕابردوودا داوکاریه‌کان بریتیبون له‌ خواردنی گه‌رم و خواردنه‌وه‌ی سارد و ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی، ناوه‌ندی گه‌یاندنی شمه‌که‌کان 10 ده‌قیقه‌ی پێچوه‌. کۆمپانیاکه‌ ديڵێت به‌نیازه‌ له‌سڵای دهاتوودا خزمه‌تگوزاریه‌کانی فراوانترکات.

یه‌که‌م گه‌یاندنی داوای شمه‌ک له‌کۆمپانیای فلیری له‌مانگی 6ی ڕابردوودا به‌سه‌رکه‌وتویی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ شاری ڕینۆ له‌ ولایه‌تی نیڤادا کڕیاره‌که‌ داوای ساندویچی مریشک و کێک و قاوه‌ی کردبوو.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌دێت کۆمپانیای ئه‌مزۆن ڕایگه‌یاندا له‌مانگی ڕابردوودا له‌ ئینگلته‌ر یه‌که‌م داواکاری به‌به‌ درۆن به‌سه‌رکه‌وتویی گایاندبوو. هه‌روه‌ها کۆمپانیای کوگڵ و واڵمارت هه‌ردوکیان هه‌مان خزمه‌تگوزاری به‌کاردێنن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:47 0:00

XS
SM
MD
LG