ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گۆڕانکاری هاوکێشه‌ی سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت، تورکیا له‌لایه‌ک ئه‌ندامی ناتۆیه و له‌گه‌ڵ ڕوسیا گرژی له‌نێوانیان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی کووده‌تای ناوخۆی ئه‌و ووڵاته کۆڕانکاری له‌سیاسه‌تی تورکیادا ڕویدا و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ساردی که‌وته نێوانیانه‌وه و له ڕوسیا نزیک بۆته‌وه، ئایا ئه‌مه کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاری هاوکێشه سیاسیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه جۆن ده‌بێت، لهلایهکیدیکهوه سه‌رکوتنی سوریا و به‌ره‌ی روسیا و ئێران له‌حه‌له‌ب ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه توانیویه‌تی تائێستا ئاراسته‌ی ڕووداوه سیاسیه‌کان و سه‌ربازیه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت، یاخوود ئه‌مه تاکتیکێکی سیاسی به‌ره‌ی به‌رامبه‌ربه بۆ ناچارکردنی به‌ره‌ی رووسیا بۆ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆ. هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژئاڤاو هه‌رێمی کوردستان چۆن ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و چاودیری سیاسی دکتۆر چیا عه‌باس کردوه.
دکتۆر چیا ده‌ڵێت "ڕوسیا توانیویه‌تی له‌رێگه‌ی سوریاوه پێگه‌ی خۆی له‌ناوچه‌که به‌هێزکات و عێراق و ئێران بۆ به‌ره‌ی خۆی ڕاکێشێت، لهلایهکیکهوه پێده‌چێت ئه‌مریکا و ڕوسیا لێک تێگه‌یشتنیان هه‌بێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان خۆیاندا کۆنترۆڵ بکه‌ن و هه‌ریه‌ک له‌مانه هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ناوچه‌که بێده‌نگ بکات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان مسۆگه‌ر بکات".
دکتۆر چیا ئه‌م لێک تێگه‌یشتنه بۆ دۆخی کورد به‌مه‌ترسی ده‌زانێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت " به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد به‌سه‌ر 4 ووڵاتدا دابه‌ش بوه، هه‌میشه که شه‌ڕی سارد هه‌بوه، یاخود له‌نێوانیان ناکۆکی هه‌بوه توانیومانه کۆمه‌ڵێک خواست به‌ده‌ستبێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سازان بکه‌ن ئه‌وا ده‌رفه‌تی جمووجۆڵی کورد زۆر که‌مده‌بێته‌وه".
زانیاری زیاتر له ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه وریا کاڵی سازی داوه.