Accessibility links

محه‌مه‌د وانی: ڕێکه‌وتنی تورکیا و عێراق بۆ کورد زیانی هه‌یه‌


سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بن عه‌لی یه‌ڵدرم به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاندێکی گه‌وره‌ی تورکیا گه‌شتوه‌ته‌ به‌غدا و له‌لایان سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشوازی لێکرا، وه‌ک ڕا‌گه‌ێندراوه‌ بۆ تاوتوێکردنی پرسی تیرۆر و ئاسایکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و تورکیایه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌مکاته‌دا چی ده‌گه‌ێنێت، کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی عێراق و تورکیا چه‌ی ده‌بێت. ئایا مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ پرسی موسڵه‌، ئابووریه‌ یاخوود مانه‌وه‌ی په‌که‌که‌ یه‌ له‌شه‌نگاڵ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وریا کاڵێ له‌ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د وانی نوسه‌ر و چاودێری سیاسی کردوه‌.

وانی ده‌ڵێت دورکه‌وتنه‌وه‌ی تورکیایه‌ له‌به‌ره‌ی ئه‌مریکا و خۆهاویشتنی بۆ به‌ره‌ی ڕوسیا و ئێران و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا عێراق ده‌ستپێشخه‌ری سیاسی پێشکه‌ش به‌تورکیا کرد و له‌سه‌ر زاری عه‌بادی ووتی ئێمه‌ نامانه‌وێت هێزی بێگانه‌ له‌شنگار بمێنێت، هه‌روها دوا به‌دوای ئه‌وه‌ هیزی حه‌شدی شه‌عبی ووتی ئێمه‌ نامانه‌وێت په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگاڵ بمێنێت، بۆیه‌ یه‌ڵدرم بڕیاریدا سه‌ردانی به‌غدا بکات په‌یوه‌ندی ڕێکخاته‌وه‌.

وانی پێیوایه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ نێوان عێراق و تورکیا به‌زیان بۆ کورد ده‌گه‌ریته‌وه‌، ده‌ڵێت ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی داعش گه‌شتبوه‌ گوێر، تورکیا هیچ یارمه‌تی هه‌رێمی نه‌دا، به‌ڵکوو ئێران هاته‌ ده‌نگ، هه‌روه‌ها بۆ 3 ساڵه‌ باری ئابووری هه‌رێم خراپه‌ تائیستا تورکیا یارمه‌تی هه‌رێمی نه‌داوه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:53 0:00

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG