بڕیاره نه‌رویچ ببێته یه‌که‌م ده‌وڵه‌ت تۆڕی شه‌پۆله‌کانی FM له‌هه‌فته‌ی داهتودا ڕاگرێت، شاره‌زایان ده‌ڵین ئه‌مه هه‌نگاوێکی مه‌ترسیداره له‌و وڵاته‌ی تائێستا ته‌کنه‌لۆجیای ڕادێۆی دجتاڵ به‌فراوانی له‌لایه‌ن دانیشتوانی‌یه‌وه به‌کار نایه‌ت.
چه‌ندین وڵاتی که به‌وردی ده‌رواننه ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌رویج و چاوه‌ڕوانن ئه‌گه‌ر به‌سوودبێت له‌داهاتوودا هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
ڕه‌خنه‌گران له‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تی نه‌رویج ده‌ڵین زۆر که‌س له‌و وڵاته له‌دوای ئه‌م بریاره‌وه ناتوانن له‌ئاگه‌داریه‌کانی دۆخی نائاسایی به‌ئاگابن که تائێستا له‌ڕێگای شه‌پۆلی FM بڵاو ده‌کرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هێناوه‌ته ئاراوه به‌تایبه‌تی نزیکه‌ی 2 ملێۆن ئۆتۆمۆبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی نه‌رویج هاتووچۆده‌که‌ن و په‌خشی ڕادێۆی دجتاڵیان DAB تێدا نیه.
به‌پێی ڕاپرسیه‌کانی دووهه‌م گه‌وره ڕۆژنامه‌ی نه‌رویج Dily Dagbladet له‌مانگی ڕابردوودا، له66% ی نه‌رویجیه‌کان دژ به‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تن، 17% لایان په‌سه‌نده و 17% بریاریان نه‌داوه و لایان بۆته جێگای مشتوومڕ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانگی ڕابردوو په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته بڕیاری کۆتای بۆ جێبه‌جێکردن‌دا و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت که‌ناڵه‌کانی ڕادێۆی دجتاڵ ویستگه‌ی زیاتر بڵاوده‌کاته‌وه.
سویسرا به‌نیازه له‌ساڵی 2020دا هه‌مان هه‌نگاو بنێت و دانیمارک و بریتانیاش له‌و وڵاتانه‌ن چاوه‌روانی ئاکامی ئه‌م گۆڕانکاریه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌نه‌رویج گۆڕانکاری بێ گرفت به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وا ئه‌وانیش هه‌مان هه‌نگاو ده‌نین.
په‌خشی FM که له‌ساڵی 1950دا له‌نه‌رویجدا ده‌ستی پێکردوه و ئیستا دانیشتوانی 5 ملێۆن که‌سه، له 11ی مانگی 1دا سه‌ره‌تا له‌شاری بۆدۆ له‌باکور بۆ دجتاڵ ده‌گۆڕێت و تاکۆتای ئه‌مساڵ به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه. لایه‌نگرانی ئه‌م بڕیاره ده‌ڵین ڕادێۆی دجتاڵ ڕوونتر ده‌بیسترێت.
له‌هه‌ندێک له زانکۆکانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جگه‌ره‌کێشان قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
هه‌وڵی نوێ له‌ئارادایه بۆ نه‌هێشتنی جگه‌ره‌کێشان له‌زانکۆکانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و جێگای نیشته‌جێبونی گشتیدا.
20 کۆلیج له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌م دوایانه هاریکاریان به‌ده‌ست گه‌یشتوه بۆ بنبڕکردنی جگه‌ره‌کێشان له‌باڵه‌خانه‌کانیان.
له مانگی 11دا وه‌زیری نیشته‌جێکردن و کۆمه‌ڵگای شارستانی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جولیان کاسترۆ ڕایگه‌یاندا له 18 مانگی داهاتوودا جگه‌ره‌کێشان له‌جێگای گشتیدا نایاسایی ده‌بێت. وه‌زاره‌تی نیشته‌جێکردنی فیدراڵی زیاتر له‌یه‌ک ملێۆن جێگای نیشته‌جێبوونی هه‌یه.
کاسترۆ له‌مباره‌یه‌وه ووتی " هه‌موو منداڵیک مافی هه‌یه له‌ژینگه‌یه‌کی پاک و ته‌ندروستدا بێ دووکه‌ڵی زیانبه‌خشی جگه‌ره گه‌وره‌بێت و بژی".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان له‌جێگا گشتیه‌کانی خوێندندا له‌دوای ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت دێت که جگه‌ره‌کێشان له‌جێگا گشتیه‌کاندا قه‌ده‌غه‌ده‌کات.
ڕاپۆرتی هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره له‌منداڵان ده‌ڵێت 27 ولایه‌تی ئه‌مریکا جگه‌ره‌کێشان قه‌ده‌غه‌ده‌کات له‌چێگا داخراوه گشتیه‌کاندا، له‌وانه‌ش رێستۆرانته‌کان. کالیفۆرنیا یه‌که‌م ولایه‌تبوو له‌ساڵی 1995دا جگه‌ره‌کێشانی له‌جێگای کشتیدا قه‌ده‌غه‌کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌خشه‌ی به‌کارهێنانی چگه‌ره له‌جیهاندا له‌ساڵی 2012 ه‌وه 32 وڵات جگه‌ره‌کێشانیان له‌جێگای گشتیدا قه‌ده‌غه‌کردوه.
ئاسمان گه‌ڕان پرۆسه‌ی گۆڕینی باتریه‌کانی دیوی ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی ئاسمانی له‌کار که‌وتوون ده‌ستپێکرد.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابڕدوو ئاسمانگه‌ڕان له‌بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌ڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی نوێکردنه‌وه ده‌ستیان کرد به گۆڕینی یه‌که‌م باتری بنکه‌که له‌کۆی ئه‌و باتریانه‌ی ئیلکتریک بۆ بنکه‌که دابین ده‌کات و له‌دیوی ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌که‌ن دانراون .
بنکه‌که له‌دوریی زیاتر له 400 کیلۆمه‌تر له خولگه‌ی زه‌ویدا ده‌سووڕێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باڵێکی گه‌وره‌ی ڕۆبۆتی هه‌یه که ئاسمانگه‌ڕان له‌ڕێگایه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی بنکه‌ی زه‌وه‌ی له هیوستن له ولایه‌تی تکساس ده‌توانن باتریه‌کان بگۆڕن.
وڵاتی ژاپۆن باتریه‌کانی دروستی کردوه و ناسا پێشبینی ده‌کات گۆڕینی سه‌رجه‌م 48 باتریکه‌ی له‌وبنکه‌یه به‌کاردێت 3 ساڵ بخاێنێت.
باتریه کۆنه‌کان له جۆری نیکڵ – هایدرۆجینه و ته‌مه‌نیان 10 ساڵه، باتریه نوێکان له‌جۆری لیسێۆم -ئه‌ێۆنه و وه‌ک ناسا ده‌ڵێت به‌تواناتره.