کۆمه‌ڵێک له چالاکوانانی سیاسی کوردستان نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی رێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا خامنه‌یی کردوون گوایه بۆ سه‌رنج راکێشانی بۆ کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئاخۆ نووسینی نامه‌یه‌کی له جۆره له کوێه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
هادی سۆفیزاده لێکۆڵه‌ر وشاره‌زای کاروباری ئێران وکاوکاس و ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له راستێدا نامه نووسین بۆ خامه‌نه‌یی ئه‌توانین بڵێین ته‌نها خامه‌نه‌یی ره‌مزی ئه‌و نامه‌یه و له راستیدا ئه‌و نامه‌یه ده‌توانێ بۆ ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانی رژێم کاریگه‌ر بێ، که ئه‌مه له فۆرمی هه‌مان ئه‌و نامانه‌دایه که کۆمه‌ڵێک له ئێرانیه‌کان بۆ ترامپ ناردوویانه یان له کاتی خۆێدا له ساڵی 2004 ئه‌و کاته‌ی موسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆک بوش کرد، هه‌ر کام له‌م نامانه ده‌نگی زۆری دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئێمه ووتمان با به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نامانه بێ که بۆ بوش ئه‌نێردرێ یان بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، ئێمه به باشمان زانی روو له خامه‌نه‌یی بکه‌ین، یان ئه‌فکاری ناوخۆێ ئێران".
کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" راستیه‌که‌ی له که‌شی داخراووی ئێران‌دا شیانی هه‌یه ئه‌و نامانه هێڵی سووری له‌سه‌ر بێت تا راده‌یه‌ک وه یا ئه‌ساسا بڵاو نه‌کرێته‌وه، چۆنکه به دڵنیاییه‌وه گهینهرهکانی ئێران گرنگی به‌و نامانه ناده‌ن وه بڵاوی ناکه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌کرێ له رێگه‌ی ئه‌و نامه‌یه به‌شێک له ئه‌فکاری عمومی وه یا روانینی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ کێشه‌که بخوێنینه‌وه و له نامه‌دا پێداگری له‌سه‌ر میلله‌تی کورد کراوه، بۆیه ئێمه‌ش لێره‌دا توانیومانه ته‌واوی ئه‌و گرنگیانه بده‌ین به نامه‌که".
کاک هادی ده‌شڵێت" نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ک، نه ئه‌و نامه‌ی ئێمه ئه‌گات به خامه‌نه‌یی وه نه ئه‌و نامانه‌ش که بۆ ترامپ ئه‌نێردرێن، ترامپ نامه‌کانیان ئه‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد له بارودۆخی ناوه‌وه‌ی ئێران و ئاگادار بوونمان له شاره‌زایان و ئه‌و که‌سانه خاوه‌ن دید و بۆچوونن و له ناوه‌نده ستراتیژیه‌کانی ئێران‌دا بریار ده‌رن، ئێمه له ده‌نگی ئه‌وانه‌وه ده‌بیستین ئێران ته‌نها رێگاێ ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ مه‌سه‌لی کوردا خۆێ یه‌ک بخا".