هەوڵەکان زۆر و ڕژدن لەسەر لەناوبردنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی.
لەم ماوەیەی ڕابردوودا پاشەکشەکردنێکی بەرچاوی داعش بینراوە لەو ناوچانەی لە عێراق و لە سوریاشدا داگیریان کردبوون.
پرسیارەکە لەوەدایە ئایا لەگەڵ قەیرانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکێشانی داعش و لەناوبردنی ئایدیۆلۆژیاکانی ڕق و کینە شییانی هەیە بە شێوەیەک کۆتایی بەو دیاردەیە بهینرێت؟!
ئەحمەد ساڵح، پسپۆڕی ئاسایشی نێونەتەوەیی دەڵێت هاکاتی تێپەڕبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کێشەی ئاڵۆزدا هزری توندڕەوی بەرهەمهێناوە و بنەبڕکردنیشی هەروا سانا نییە و دەشڵێت کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یانی ڕاگرتنی گواستنەوەی تێرۆریزم بۆ جیهانی ڕۆژئاوا.
ئەحمەد ساڵح ئاماژەش بەوە دەکات لە ئاکامی ئەو کێشانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن، هەوڵەکان بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی یەکتر زیادیان کردووە و دەشڵێت ئەو ململانێیانەی ئێستا لە نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودیەدا هەیە درێژکراوەی هەمان ئەو کێشانەن کە چەندان سەدەیە لە ناوچەکەدان.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: