Accessibility links

دکتۆر جەعفەر عەلی: لە سەد ڕۆژدا پەیامی مامۆستایان نەگەیشتبێتە هەولێر، بە سەردانێکیش ناگەیەندرێت


دکتۆر جەعفەر عەلی
دکتۆر جەعفەر عەلی

دوای زیاتر لە سەد ڕۆژی ڕاگەیاندنی بایکۆت، مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند و بڕیاریان دا بگەڕێنەوە بۆ پۆلەکانی خوێندن.

بایکۆتکردنی مامۆستایانی ناڕازی دژی سیستەمی پاشەکەوتکردنی موچە بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێداوە، وەک دەگوترێت بەشێکە لە چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی هەرێم.

لە کۆتاییهاتنی ئەم بایکۆتەدا کێ سەرکەوتوو بوو؟

دکتۆر جەعفەر عەلی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت لەم پرۆسە سیڤیڵیەدا دەشێت سەرکەوتن و سەرنەکەوتن شتیکی ڕێژەیی بێت لەو ڕوانگەیەوەی ئەم بزاوتە سیڤیڵیە هەم ئەنجامی ئەرێنی و هەم ئەنجامی نەرێنیشی هەبووە و دەشڵێت یەکێک لە ئەنجامە نەرێنییەکانی ئەم بایکۆتە ئەوە بوو لایەنی دەسەڵات جارێکی تر بە هەمووانی وتەوە هێندە خەمسارد و گوێنەگر و نابینایە و ئەگەر توێژەکانی کۆمەڵگە سەدان ڕۆژی تر لەسەر شەقامەکان بوەستن و هەرچییەک بە سەر زاریاندا بێت بیڵێن ئەوا هەر گوێ ناگرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەعفەر عەلی ئاماژەش بەوە دەکات کە دەبوایە بایکۆت هەر لە مانگی یازدەدا کۆتاییپێهاتبا لە سۆنگەی هەموو ئەو ڕووداوانەی لەناو مامۆستایاندا هاتبوونە پێش وەک سنوردارکردنی بایکۆتەکە تەنها بۆ مامۆستایان و داواکردنی گێڕانەوەی ماف بۆ مامۆستایان کە ئەمە وەک دکتۆر جەعفەر دەڵێت مافێکی ڕەوای مامۆستایان و هەموو توێژەکانی تری کۆمەڵگەیە و دەشڵێت دابەشبوونی مامۆستایان و وتاردانی جیاواز بەشێکی تری کەموکوڕییەکانی ئەم بایکۆتە بوو و باسیش لەوە دەکات چۆن لایەنی دەسەڵات بووبووە تەماشاکەرێکی ململانێ و یەکتر سڕینەوە لە ناو مامۆستایاندا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:12 0:00

XS
SM
MD
LG