بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه سوریا بوه‌ته گۆڕه‌پانی ململانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له نێوان وڵاتانی ناوچه و جیهاندا، که تورکیا یه‌کێک له‌ووڵاتانه‌دایه. ئاخۆ هه‌ره ئامانجی سه‌ره‌کی تورکیا چییه له‌و ململانیه‌دا.
سه‌لاح عه‌باسی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیاره ئامانجه‌کانی تورکیا له چه‌ند ساڵی رابوردوودا ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا هاتووه، له ئێستادا تورکیا دوو ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌یه که به یه‌کێکیان تا راده‌یه‌ک گه‌یشتووه وه هێشتا به ئامانجه‌که‌ی تری نه‌گه‌یشتووه، ئامانجی یه‌کمی رێگا نه‌دان به پێکه‌وه گرێدانی کانتۆنه‌کان، رێگا گرتن له پێشره‌وی کردن به‌ره‌و ده‌ریا، بۆیه تورکیا هات بۆ جه‌رابلس و پاشان هێڕشی کرده سه‌ر( الباب) که له‌و ئامانجه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوه، به‌ڵام تورکیا له ئامانجی دووه‌می که گرنگتره شکه‌ستی خواردووه، ئه‌وه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی که کورد یه‌کگرتوو و له‌به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکادا بێت و وه‌کو هێزێ سه‌ره‌کی چاو لێ بکرێن، تورکیا پێی باشتر بوو خۆێ ئه‌و رۆڵه له ئه‌ستۆدا بگرێ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ره‌خساوه".
کاک سه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی که زۆرتر بۆ سه‌ر گه‌لی کورد مه‌ترسی هه‌یه بێگومان تورکیا و ئێرانن که له ئامانجه‌کانیاندا هاوبه‌شن بۆ ئاسته‌نگ درووستکردن له به‌رامبه‌ر کورد بۆ ئه‌وه‌ی له رووێ ستیراتیژیکه‌وه نه‌هێڵن یاریکه‌رێکی ئه‌ساسی بێ له تورکیا وه له داهاتووێ سوریادا رۆڵی هه‌بێ".
کاک سه‌لاح ده‌شڵێت " ئێمه ده‌توانین وا بڵێین کورد تا راده‌یه‌کی زۆر جێگاێ خۆێ موسوگه‌ر کردووه، واته هه‌م روسیا و هه‌م ئه‌مه‌ریکا رێگا ناده‌ن ئه‌و ناوچه‌ی که کورد تێدا ده‌ژێ و ناوچه‌یه‌که که دیمۆکراسی، سه‌قامگیری و ئاشتی تێدا هه‌یه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ببێته ناوچه‌ی خوێن و خوێن ڕشتن، وه ئه‌گه‌ر بێت کورد له رووێ دیپلۆماتیکه‌وه یاریه‌که باش بکات ده‌توانێ پێگه و پایه‌ی خۆێ، شوێنه‌کانی خۆێ وه ئه‌و کانتۆنانه‌ی که له ده‌ستاندایه بپارێزن".