Accessibility links

مێزگرد: بەغدا و هەولێر لە قەیرانەوە بۆ چارەسەرکردن!


جارێکی تریش شاندێکی هاوپەیمانێتی شیعەکانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و بە جیا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا کۆ دەبێتەوە بۆ دوو مەبەست.

یەکەمیان باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان کورد و شیعە و دووهەمیشیان تاووتوێکردنی ئەو پڕۆژە و پێشنیازانەی بە چارەسەری نیشتمانی ناودێر دەکرێن.

ئەم سەردانەی عەمار ئەلحەکیم و شاندی یاوەری هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و پاشەکشەی زیاتری تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە پارێزگای موسڵ و ژمارەیەک ناوچەی تری عێراقیشدا.

چیمەن ساڵح
چیمەن ساڵح

میوانەکانی مێزگرد:
چیمەن ساڵح، نوسەر و ڕۆژنامەوان

هیوا عوسمان، ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی

ناکرێت ڕەوشی سیاسی ناوخۆی عێراق و ناوخۆی هەرێمیش لەوەی پێی دەگوترێت چارەسەری نیشتمانی، نادیدە بگیرێت.

هیوا عوسمان
هیوا عوسمان


قەیرانێکی ئاڵۆزی سیاسی بەرۆکی عێراقی گرتووە بە شێوەیەک دەکرێت بگوترێت لەمڕۆدا دوو پەڕتەوازەترین ناوماڵ؛ ناوماڵی کورد و ناوماڵی شیعەکانیشە. پێشناچێت ناو ماڵی سوننەکان لەم دوو پێکهاتەیەی تری عێراق باشتر بێت.

ئەگەر پەڕتەوازەیی و شپرزەیی سیاسی لایەنی هاوبەش بن لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا، ئایا هەوڵدان بۆ چارەسەریەکی نیشتمانیانەی کێشەکان ناچنە خانەی هەوڵی بێهودەوە؟!

ئایا شیعەکان دەتوانن ڕاشکاوانە هاوڕا بن لەسەر دۆسێکانی تایبەتن بە کورد؟

ئایا ئێران ڕێگە بە شیعەکان دەدات چارەسەری نیشتمانیانەی کێشەکانی عێراق بکەن؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەوکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:53 0:00

XS
SM
MD
LG