Accessibility links

عیماد عه‌لی: کۆتایی هێنان به‌ داعش له‌ موسڵ به‌ واتای کۆتایی هێنان و بنبڕکردنی داعشدا نییه‌


Emad Ali
Emad Ali

دیاره‌ ئێستاکه‌ هه‌موو قسه‌ و باسه‌کان له‌ باره‌ی ئازادکردنی رۆژئاوای موسڵدایه‌. ئایا ئازادکردنی موسڵ به‌ واتای کۆتایی داعشه‌ یاخود کشانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌کانی تر؟

عیماد عه‌لی رۆژنامه‌نووس و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " دیاره‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی که‌ ئێستا له‌ ئارادایه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ داعش له‌ موسڵ و له‌ رۆژئاوای موسڵ به‌ واتای کۆتایی هێنان وبنبڕکردنی داعش دا نییه‌، کۆتایی هێنان به‌ داعش به‌شه‌رێکی له‌شکه‌ری مه‌حاڵه‌، جگه‌ له‌وه‌ی گۆڕینی ده‌م و چاوه‌کان، گۆڕینی پێکهاته‌ی داعش له‌ شتێکه‌وه‌ بۆ شتێکی تر، یان له‌ رووێ له‌شکه‌ریه‌وه‌ له‌ به‌ره‌یه‌کی فراوانه‌وه‌ بۆ چه‌ته‌ گه‌ری و شه‌ری پارتیزانی".

کاک عیماد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" له‌وانه‌یه‌ موسڵیش ئازاد بکرێ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی رومادی، فه‌لوجه‌ و تکریت و شوێنه‌کانی تر ئازاد کرا و ته‌نانه‌ت ره‌قه‌ش ئازاد بکرێت، به‌ڵام وه‌کو داعش من وا نابینم له‌ لایه‌نی فیکریه‌وه بنبڕ ببێ ‌، به‌ هۆێ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی که‌ زمینه‌ خۆشکه‌ره‌ بۆ له‌ باربوونی رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌و جۆره‌دا".

کاک عیماد ده‌شڵێت " شیانی هه‌یه‌ پاش وه‌ ده‌رنانی داعش له‌ موسڵ رووبکه‌نه‌ ئه‌و ناوچه کوردیانه‌ی ناکۆکیان له‌سه‌ردایه‌ وه‌کو که‌رکووک ، خانه‌قین. حه‌مرین وه‌ یاخود شوێنه‌ شاخاویه‌کانی تر یان ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ بتوانن تاکتیکی سه‌ربازی خۆیان تێدا بگۆڕن و شه‌ری خۆیان بکه‌ن".‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:34 0:00

XS
SM
MD
LG