گومانی تێدا نییه رۆماڵکردن له کاری رۆژنامه‌وانیذا له هه‌موو به‌ره‌کاندا مه‌ترسی خۆێ هه‌یه، چ له خۆپێشاندانی شه‌قام و خیابانه‌کاندا تا بگاته به‌ره‌کانی شه‌ر. ئاخۆ میدیاکار له هه‌رێمی کوردستاندا چ جوره ئاگاداریه‌کی هه‌یه له باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که شیانی هه‌یه له کاری رۆژانه‌یاندا روبه‌رووێ بێت؟
نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و چالاکوان له بواری داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به هیچ جۆرێک بابه‌تی ئاسایشی پێشه‌ی رۆژنامه‌وانی له کولیژ و په‌یمانگاکانی کوردستاندا ناخوێنرێ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاسایشی بواری کاره‌وه هه‌یه، له بناغه‌دا ئه‌مه لایه‌نێک نییه له قۆناغی خوێندندا لای مامۆستایان جێ بایه‌خ بێت و گرنگی پێی بدرێت، بۆیه پێویسته و داواکاریشم وه‌ک ئێستا هه‌رئه‌وه‌یه که جارێکی تر زانکوه‌کان پێداچوونه‌وه به بابه‌ت و بواره‌کانی خوێندن بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که خوێندکار له زانکۆ ئه‌خوێنێت، ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی سه‌ره‌کی بێت چونکه ئێستا رۆژنامه نووسان کاێک ده‌چن رۆماڵی شه‌ریش ده‌که‌ن، نه‌ک بۆ چه‌ند مانگێک به‌ڵکو رۆژنامه‌نووس هه‌یه بۆ چه‌ند ساڵێک خولی راهێنان وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن بتوانێت خۆێ بۆ مه‌ترسیه‌کانی شه‌ر و قوناغی شه‌ر ئاماده بکات".
نیاز خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ده‌یان رێبه‌ری تاێبه‌تمه‌ند هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که رۆژنامه‌نووس چۆن له کاتی رۆماڵکردنی شه‌ڕ خۆێ بپارێزێ، به‌داخه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت دووای ئه‌وه‌ی که دوو ساڵ تێپه‌ریوه له شه‌ری روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی داعش هیچ رێبه‌رێکی تاێبه‌تمه‌ند له روبه‌رووبونه‌وه و چۆنیه‌تی خۆ پاراستنی رۆژنامه‌نووسان هیچ کات بابه‌تێک نه‌بوه که بایه‌خی هه‌بوبێت باسی بکات".
نیاز خانم ده‌شڵێت " ئه‌وه‌ی که دێته سه‌ر کاری کرده‌یی رۆژانه و پێاده‌کردنی پێشه‌ی رۆژنامه‌وانی، ئه‌مه ئه‌رکێکی ته‌واو په‌یوه‌ندیدار به خودی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌که‌وه، به‌داخه‌وه بۆ نموونه ئه‌وه‌ی هاورێ و هاوپێشه‌مان شفا گه‌ردی تێیدا تێپه‌ریوه ناتوانین به‌رپرسیاره‌تی که‌ناڵی رووداو به‌ده‌ر بخه‌ین له‌و بۆسه‌یه‌ی شفا گه‌ردی تێ که‌وتووه وه هه‌ر وه‌ها ژیانی بۆ به قوربانی، وه ئه‌مه ئه‌ستوێ رووداو پاک ناکاته‌وه بۆ ئه‌وه که بڵێ میدیاکاره‌کان له رێنمایی ئێمه ده‌رده‌چن، به‌ڵکو به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که بۆ شفا نێردراوه‌ته شوێنێکی هێند مه‌ترسیداره‌وه ژیانی دوواتر له ناو بچێت، له کاتێکدا ئێمه ده‌زانین وه که‌ناڵی رووداویش ئه‌زانێ وه ته‌واوی هێزه‌کانیش ئه‌زانن که داعش له دوواێ شوێنی خۆێ هیچ ده‌روه‌زه‌یه‌ک به خاوێنی جێ ناهێڵی به بێ بۆمب رێژکردن، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی زۆرم بۆ هاوکارانی ئه‌وێم هه‌یه به‌ڵام به‌راستی رووداو ئه‌بو داوای لێبۆردنیش بکات که له رێگای کاری ئه‌وه‌وه رۆژنامه‌نووسێکی هه‌ند به‌نرخ، هێند ئازیز گیانی بوه‌ته قوربانی ".
نیاز خانم دیسان ده‌ڵێت " هیچ زانیاریه‌ک له گیانی هیچ رۆژنامه‌نووسێک گرنگتر نییه، رۆژنامه‌نووس کاتێک که ده‌چێت رووماڵ بکات ده‌بێ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو بێت هێزێک هه‌یه له به‌رامبه‌ری که ناتوانی ره‌چاوی بێ لایه‌نی ئه‌و بکات که به‌شدار نییه له شه‌ڕێک وه ئه‌و دوژمنه ده‌یه‌وێت ئه‌ویش به ئامانج بکات له پاڵ هێزه‌کانی تر".