توێژینه‌وه‌یه‌کی نوی له زانکۆی کالفۆرنیا له برۆکلی ده‌ڵێت به‌راوردکردنی جیناتی Mammoths نێوان دوو سه‌رده‌م له‌کاتێکدا به‌ژماره‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر زه‌وی ژیاون و له‌کاتی دووهه‌مدا بهرلهناوچون ده‌رده‌خات داڕمانی جیانات له‌م ئاژه‌ڵانه‌دا ڕویداوه.
ئه‌م ئاکامانه وه‌ک ئاگاهیه‌ک وایه بۆ ژینگه پارێزان که زاوزێی ئاژه‌ڵه نزیکه‌کان (خزمه‌کان) له‌وانیه ببێته هۆی هه‌ره‌شه‌ی داڕمانی جینات و له‌ناوچوون و نه‌مانیان.
به‌رپرسی توێژینه‌وه‌که یاریده‌ری پرۆفیسۆر ڕێبێکا ڕۆجه‌رس له‌زانکۆی نۆرس کارۆلاینا له شا‌رلۆت ده‌ڵێت "توێژینه‌وه‌ی سێۆری Theoretical زۆر کراوه له‌سه‌ر چۆنێتی گۆڕانکاری له جیناتدا له‌سه‌ر گرووپه بچووکه‌کان، به‌ڵام له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌رفه‌تێکی باشمان به‌ده‌ست که‌وت ته‌ماشی جێناتی دووسهردهم جیاواز له‌یه‌ک بکه‌ین و به‌راوردیان که‌ین. ئاکامه‌کان ده‌رده‌خات له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه سێۆریهکان ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مشتوومڕی له‌سه‌ر بوه یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین ماموسی تیسکدار یاخوود موودار بۆ سه‌رده‌مێک له ئه‌مریکای باکوور و سیبریا و بێرینجیا Beringia ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌لاسکا له ئه‌مریکای باکوور به‌ڕووسیاوه ده‌به‌ستێته‌وه ههبوونوو ژیاون، 10 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی گه‌رمبوونی که‌ش و هه‌واو ڕاوی مرۆڤه‌وه ژماره‌یان که‌م بۆته‌وه وبه‌ر له 3500 ساڵ له‌ناوچوون.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین به‌راوردکردنی بۆماوه‌ی 45 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری جینات له‌گه‌ڵ بۆماوه‌ی 4500 ساڵ ده‌رده‌خات بازدانی جینات ڕوویداوه به‌ڵام به‌ره‌و خراپ بوونچوه، له‌وانه نه‌مانی هه‌ستی بۆن‌کردن وه‌ک پێشتر، ئه‌مه‌ش بۆته گرفت بۆ ده‌ستنیشانکردنی هاوسه‌ری به‌هێز و هه‌روه‌ها گرفتی دووهه‌م که‌مبوونه‌وه‌ی تیسک و مووی جه‌سته‌ی مامووس داده‌پۆشێت.
ڕۆجه‌رس ده‌ڵێت بوونی ئه‌و دووجیناته لهدووسهردهمی جیاوزدا و مانه‌وه‌یان به‌باشی هۆکاری گه‌یشتنه به‌و ئاکامه، ئه‌گه‌ر له‌ڕیگه‌ی دیکهووه بوایه نه‌مان ده‌توانی ئه‌و دهرانجامه به‌ده‌ستبێنین.
زاناکانی بزیشکی جیهان ئاگاهی له‌داهاتووی ئه‌نتیبایه‌تیک ده‌ده‌ن
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان WHO ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌خێرایی په‌ره به ئهنتیبایهتک نه‌درێت و جۆری نوێی نه‌بێت ئه‌وا که‌سانی زۆر به نه‌خۆشیه باوه‌کان ده‌مرن، ڕێکخراوه‌که داوای خێری له زاناکی ته‌ندروستی کرد ئه‌و کاره بکه‌ن و دوایشی له‌حکومه‌ته‌کان کرد پشتیوانی دراوی توێژینه‌وه‌کان بکه‌ن.
دکتۆر ترش بێرڵ سه‌رۆکی به‌شی نه‌خۆشیه بۆگوازراوه‌کان لهناهندی ته‌ندروستی زانکۆی تکساس ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌نتی بایه‌تیک به‌توانا نه‌بێت ئه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌کارهێنانی داهاتوی ئه‌و ده‌رمانه ده‌بێت.
بێرڵ دهشڵیتوهک ئه‌وه واده‌بێت 50 بۆ 80 ساڵ له‌موبه‌ر نه‌خۆش چاره‌سه‌ر ده‌کرا بێ ئه‌نتیبایه‌تیک، نه‌شته‌رگه‌ری مه‌ترسیدار ده‌بێت، هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئهونخۆشیانه ناتوانن چاره‌سه‌رکه‌ن به‌کتریای ئیکۆلی E. coli ده‌بێته هۆکاری، یاخوود به‌کتریاکانی ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی بۆری میز و سکچوون. ته‌نانه‌ت ڤایرۆسی ئینفلوه‌نزا که له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌وکردنی سییه‌کان و به‌رگه نه‌گرتنی مرۆڤ و له‌ده‌ستدانی ژیانیان.
بزیشکه‌کان ده‌ڵین بهۆی خۆگوونجاندنی ڤایرۆس و به‌کتریاکان له‌گه‌ڵ ده‌رمانی ئهنتیبایهتیکدا که‌سانی به‌ته‌مه‌ن و منداڵان و ئه‌و که‌سانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان لاوازه زیاتر تووشی مه‌ترسی ده‌بن.