دیاره چ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وه یاخود وڵاتانی ئه‌وروپایی به هانای کورده‌وه هاتن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و شه‌ری داعش به دابینکردنی چه‌ک و راهێنان بۆحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام وه‌کو هه‌میشه ئه‌و مه‌ترسیه هه‌بوو هه‌ر وه‌کو Das Bild-Der Spiegel له پێکدادانه‌کانی خانه‌سووری شه‌نگاڵدا ئاماژه‌یان پێ‌کرد که له جیاتی داعش ئه‌و چه‌کانه به دژی کورد به‌کار هێنرا. ئاخۆ ئه‌و جۆره کرداره چ جوره کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌بوه له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه؟
دکتۆر کەماڵ سیدۆ: بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" له ساڵی 2014 دووای مانگی 8 و پاش ئه‌و ژینوساێدهی به‌سه‌ری ئیزیدیهکاندا هات ئێمه له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا داوامان کرد چه‌ک بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بنێرن نه‌ک بۆ لایه‌نێکی سیاسی وه ئه‌م چه‌کانه نابی دژ به لایه‌نێکی تری کوردی به‌کار بهێنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانیان و پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان".
دکتۆر که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێ" ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و شه‌ره به‌رده‌وام بێت مه‌ترسی هه‌یه حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ناردنی ئه‌و چه‌کانه رابگرێ وه هه‌ر وه‌ها سمپاتی وه یاخود لایه‌نگیری خه‌ڵک له‌گه‌ڵ کوردا نه‌مێنی و ئێستاش حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌و باره‌یه‌وه له لێکۆڵینه‌وه‌دایه و ئاگادارم که شاندێکیش ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کراوه".
دکتۆر که‌ماڵ ده‌شڵێت" رووداوه‌که‌ی خانه سوور زیانێکی زۆر گه‌وره‌ی به کورد گه‌یاند وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ره چه‌ند رۆژێکی تر به‌رده‌وامی بکردبایه شیانی هه‌یه میدیاکان به شێوه‌یه‌کی به‌ددتر له سه‌ر کورد بنووسیبایان".