ده‌ریاچه‌ی ورمی که یه‌کێک له ده‌ریاچه گه‌وره‌کانی جیهانه، چه‌ند ساڵێکه نگرانی ئه‌وه هه‌یه که شیانی هه‌یه ووشک بێت. ئاخۆ بۆ ئه‌و نگرانیه، چیین ئاماژه‌کان، ئایا ئه‌و ووشکاییه له ده‌ر ئه‌مجامێکی سرۆشتیه یان مرۆیی؟
دکتۆر مه‌نسور سوهرابی مامۆستای مێوان له زانکۆێ Christian-Albrechts-Universität zu Kiel – CAU یان Kiel Universityله شاری کیێڵ له ئه‌ڵمانیا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " گۆلی ورمێ یان ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌توانێ کاریگه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌ر میکروکلیمای ناوچه‌ی باکور رۆژئاوای ئێران‌دا هه‌بێت، به‌داخه‌وه به هوێ بهرێوهبردنێکێ نادرووستی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان که ده‌چن بۆ گۆلی ورمێ تووشی ئه‌و قه‌یرانه بوه، گۆلی ورمێ که پانایی 5200 کم چوار گۆشه‌یه، به‌داخه‌وه هه‌ره زۆری له به‌ین چووه و ده‌توانم بڵێم له سه‌دا نه‌وه‌تی به‌ره‌و ووشکایی چوه".
دکتۆر مه‌نسور هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ووشکایی ئه‌و ده‌ریاچه ده‌گه‌رێته‌وه فاکته‌ره مرۆییه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بڕوانین له نزدیک گۆلی یان دهریاچهیورمێ، ده‌ریاچه‌ی وان هه‌یه که له باری هه‌رێمیه‌وه زۆر له ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌چێت، به‌ڵام گۆلی وان هیشک نه‌بوو وه ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه، دیاره یان ره‌نگه له باری سرۆشتیهوه له ساڵانی رابوردوودا ئێمه چه‌ند کێشه‌مان هه‌بوه به‌ڵام کاریگه‌ری سروشتی ئه‌وه‌نده نییه که بتوانێ ئه‌و گۆله تا نزدیک 30 میلیارد مه‌تری مکعب ئاو له ده‌ست بچێت".
دکتۆر مه‌نسور ده‌شڵێت " له‌و 23 چه‌م و رووبارهیکه ده‌ڕژێنه گۆلی ورمێ 77 به‌نداو لێدراوه وه وه‌کو ده‌ڵێن 50 به‌نداوی تریشیان له ده‌ست و لێکۆڵینه‌وه‌دایه، نزدیک 88 هه‌زار چاڵاو له نزدیک ئه‌و ده‌ریاچه لێدراوه، هه‌موو ئه‌وانه کاریگه‌ریه‌کی زۆریان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی بن ئه‌رزی هه‌بوه که دابینکردنی ئاوی گۆلی ورمێ له‌وان ڕا دێت ".