دوای هێرشه ئاست به‌هیزه‌کان بۆ سهربانکی به‌نگلادش و سۆنی له‌کۆریای باشوور، کۆمپانیای سیمانتک Symantec بۆ پاراستنی ئه‌لکترۆنی ووتی له‌وانه‌یه گرووپی هاکردنی کۆریای باکوور ئه‌وانه‌ی به لازارۆس Lazarus ناسراون له‌پشت هێرشه‌کانی ئینته‌رنێتی ئه‌م دوایه‌ی جیهانهوهبن که ئامانجی 31 ووڵات بوو.
کۆمپانیاکه لهبلاکی خۆی نوسیویه‌تی توێژه‌ره‌وان 4 به‌ڵکه داتیان دهستهکوتوه ئاماژه ده‌دات گرووپی لازارۆس له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن که هه‌وڵه‌دات له‌ڕێگای پرۆگرامێک لهکۆمپیوتهری قوربانیان داگرێت و کارئاسانی بۆ به‌رنامه‌ی ڤایرۆس و زیانبه‌خش بکات به‌ئاسانی بتوانێت کۆمپیوته‌ره‌کانیان هاک کات.
توێژه‌ره‌وه ئیریک چایین له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئێمه دڵنیاین گرووپی لازارۆس په‌رپرسیارن.
لایخۆیه‌وه کۆریای باکوور ئه‌م توومهتانه به‌رپرسانی واشنتن و سیئۆل و کۆمپانیاکانی ئاسایشی کۆمپیوته‌ری ڕه‌تکرده‌وه که‌ده‌ستی له‌وکاره‌دا هه‌بوبێت.
سیمانتیک ووتی هێرشه‌کانی ئه‌م دوایانه له‌ڕووی ته‌کنیک ڕێبازه‌وه زۆر ئاڵۆزتر و به‌هیزتر بوه، تائێستاش زانیاریان نیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه تونیبێتیان پاره‌ی زۆر بگوازنه‌وه.
له‌ساڵی 2009دا گرووپی لازارۆس توومهتبارکرا کۆمه‌ڵیک هێرشی کردوه و بۆته هۆی گواستنه‌وه و بردنی 81 ملێۆن دۆلار له‌بانکی ناوه‌ندیی به‌نگلادش.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌کان ده‌رده‌خات 104 ڕێکخراو له 31 وڵات‌دا ئامانجی هێرشه‌کان بوون، زۆرینه‌یان له پۆڵه‌ندا و ئه‌مریکا و مه‌کسیک و به‌رازیل و چیلین.
ده‌زگای پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌مریکا 100 ملێۆن دۆلار قه‌ره‌بووی شاری فلینت ده‌کات.
ڕۆژی هه‌ینی ده‌زگای پاراستنی ژینگه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا 100 ملێۆن دۆلاری ته‌رخانکرد بۆ باشکردنی سیسته‌می ئاوی پاکی شاری فلینت له‌ولایه‌تی میشیگن. ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌شێکه له‌تێچوونی به 200 تا 400 ملێۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه بۆ گۆڕینی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی پاک له‌شاره‌که‌دا له قڕقووشمهوه بۆ جۆرێکیدیکه زیانی بۆ ته‌ندروستی نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و گرفته هات که ده‌رکه‌وت هه‌زاران منداڵی ئه‌و شاره تووشی ژه‌هراویبوون به قوورقووشم بوون له‌ئاکامی به‌کارهێنانی لوله‌ی قورقووشم بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌وشاره.
حکومه‌تی فیدراڵی ده‌ستبه‌جێ 31 ملێۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ڕاده‌ستی شاره‌که ده‌کات. ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه دوای کۆتایهاتنی قوۆناغی یه‌که‌می پرۆژه‌که واته 68 ملێۆن و 500 هه‌زار دۆلار دواتر ده‌درێت .
بریاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شاره‌که دوای ئه‌وه هات 1700 ماڵ له‌شاری فلینت داوایان بۆ دادگا به‌رزکرده‌وه، تێدا ده‌زگای پاراستنی ژینگه بهکهمتهرخوم داده‌نێن له ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌پیسبوونی ئاوی شاره‌که به‌هۆی بۆری قوورقووشمهوه. داواکاریه‌کان زیانه‌کان به 722 ملێۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنن.
هه‌رچه‌نده به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆک ترامپ بوودجه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی که‌مکرده‌وه، به‌ڵام بڕیاری خه‌رجکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌سه‌روه‌ختی به‌رێوبه‌رایه‌تی پێشوو سه‌رۆک ئۆباما واژووی کردوه.
بۆ هه‌ناسه‌دانی باشتر ژینگه کاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوه‌ی لووتی مرۆڤ هه‌بوه.
لووتی مرۆڤ به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه، گه‌وره، بچووک، پان و فراوان، لای مرۆڤه‌کان به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچهیهکیکه جیاوازن، زاناکان ده‌ڵین هه‌ناسه‌دان یه‌کێک بوه له‌هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و جیاوزیهی دروستکردوه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ که له‌سه‌ر سه‌دان که‌سی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌فریکا و باکووری ئه‌ورپا کراو، ئاماژه‌ی به که‌شوهه‌وای ناوچهکانداوه، ده‌ڵێت به‌تایبه‌تی پله‌ی گه‌رما و شێ ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر شێوه‌ی لووت هه‌بوه.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی له ناوچه نزم و گه‌رم و شێداره‌کان ژیاون لووتیان پانه، ئه‌وانه‌شی له‌ژینگه‌ی سارد و ووشکدا ژیاون لووتیان باریکترو بچووکتره.
زانای بۆماوه له زانکۆی به‌نسلڤانیا ئه‌رسه‌لان زه‌یدی سه‌رپرشتیاری توێژینه‌وه‌که که له گۆڤاری زانستی بۆماوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ته‌سکبوونی ڕێره‌وی هه‌ڵمژینی هه‌وا له‌لووته‌وه یارمه‌تی داوه په‌یوه‌ندی هه‌وا له‌گه‌ڵ خانه‌کانی ناوه‌وه‌ی لووت به‌شێوه‌یه‌ک بێت به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رماو شێی بگرێت له‌کاتی هه‌ناسه‌داندا.
ده‌ڵشێت ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پشتیوانی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئارسه‌ر تامسن (1858-1935) ده‌کات زانای توێکاری و ئه‌نسرۆپۆلۆجیای بریتانیا که ده‌ڵێت دانیشتوانی ناوچه سارده وشکه‌کان لوتیان درێژ و باریک و ته‌نکتره به‌راورد به داینیشتوانی ناوچه گه‌رم و شێداره‌کان.