Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر: هه‌ڵه‌ و تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌شێک له‌ خاکی وڵاته‌که‌ت بخه‌ێته ریفراندومه‌وه‌‌


Dr. Jabar Kadir
Dr. Jabar Kadir

زۆر جار که‌ باس له‌ سه‌ربه‌خۆیی و جیابۆنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق ده‌کرێت، باس له‌ ژماره‌یه‌ک ئاسته‌نگ ده‌کرێت که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ کێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان. ئاخۆ به‌و راده‌ی حکومه‌تی عێراق له‌ دوواخستنی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 تاوانباره‌، چه‌نی له‌و تاوانانه‌ش ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆێ به‌رپرسانی کوردی یان هه‌رێمی کوردستان؟

Kirkuk
Kirkuk

Xanaqin . Khanaqin
Xanaqin . Khanaqin

Sinjar City
Sinjar City

دکتۆر جه‌بار قادر شاره‌زای کاروباری کورد، تورکیا و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی گه‌وره‌ ئه‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆێ به‌رپرسانی کورد چونکه‌ ئه‌وه‌ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له‌ 10 ساڵه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و ماده‌یه‌ جێبه‌جێ بێ، ده‌بوایه‌ له‌ کۆتایی ساڵی 2017 جێ به‌ جێ بکردرابایه‌، به‌ڵام ئه‌وان له‌و هه‌موو ساڵانه‌دا هه‌وڵێکی وایان نه‌دا که‌ بیکه‌ن به‌ ئه‌رکی ژماره‌ یه‌کی لایه‌نی کوردی وه‌ حکومه‌تی عێراق ناچار بکه‌ن به‌ڵکو به‌ شتی تره‌وه‌ خه‌ریک بوون وه‌کو کێشه‌ی بودجه‌، پۆسته‌کانی به‌غدا وه‌ کێشه‌ی نه‌وت به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ وا به‌ هه‌ڵواسراوی مایه‌وه‌".

دکتۆر جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاسته‌نگێکی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ به‌رده‌م هه‌ر سه‌ربه‌خۆیێکدا چونکه‌ سه‌ربه‌خۆێی ده‌بێ له‌سه‌ر خاکێک رابگه‌ینێت وه‌ ئه‌و خاکه‌ سنووره‌کان ده‌بێ دیار بێ که‌ پێیم وایه‌ ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌ هه‌نگاوه‌ ده‌هستپێکه‌کانی هه‌موو هه‌وڵێکه‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ".

دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت " من له‌ هه‌موو ئه‌و جێگانه‌ی له‌ یه‌کم رۆژه‌وه‌ قسه‌م کردووه‌ هه‌میشه‌ ووتومه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ وه‌ ده‌چێته‌ ئاستی تاوان تۆ بێت به‌شێک له‌ وڵاته‌که‌ی خۆت بکه‌یت به‌ بابه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ ریفراندوومی له‌سه‌ر بکرێ، به‌ڵێ ئه‌مه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌نگاوێکی زۆر خراپبوو، بریارێکی زۆر هه‌ڵه‌ بوو وه‌ تاوانێکی زۆر گه‌وره‌ بوو وه‌ نه‌ ده‌بوایه‌ بکرایا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:07 0:00

XS
SM
MD
LG