ئامار وزانیاری بومه‌ه‌له‌رزه ده‌رده‌خات به‌شێک له‌دورگه‌ی باشووری نیوزله‌ندا چه‌ن مه‌ترێک بۆ دورگه‌ی باکوور گوازراوه‌ته‌وه له‌کاتی بومه‌له‌رزه‌یه‌کدا به‌هیزی 7.8 پله له مانگی 11ی ڕابردوودا.
هه‌روه‌ها وێنه‌ی سه‌ته‌لایت ده‌رده‌خات به درێژی 5 بۆ 8 مه‌تر دورگه‌ی باشوور له دورگه‌ی باکور نزیک بۆته‌وه.
ئاژانسی توێژینه‌وه‌ی حکومه‌تی نیوزله‌ندا ئه‌م زانیاریانه‌ی پشتڕاستکرده‌وه له‌مباریه‌وه ووتی، بومه‌له‌رزه‌که بۆته هۆی کاولبونی زه‌ویه‌کان به‌درێژی 200 کیلۆمه‌تر له‌نزیک شاری کایکورای سه‌ر که‌نار .
نیوزله‌ندا به‌دوورگه‌کانی شاکی ناسراوه ده‌که‌وێته سه‌ر که‌ناری ئۆقانووسی ئارام له‌ناوچه‌یه‌ک ئه‌ڵقه‌ی ئاگری پێده‌وترێت.
ساڵانه له‌نیوزلاندا زیاتر له 15 هه‌زار بومه‌له‌رزه تۆمار ده‌کرێت، به‌ڵام ته‌نها 150ی به‌هێزه و ده‌توانرێت هه‌ستی پێبکرێت.
دوای ڕووداوێک، کۆمپانیای ئووبه‌ر به‌رنامی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر ڕاده‌گرێت .
یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کانی ئووبه‌ر ئاماده‌کراو به‌ته‌کنه‌لۆجیای لێخوڕینی ئۆتۆماتیک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بێت و کۆمپانیاکه بڕیار ده‌دات ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌تاقیکردنه‌وه‌دایه ڕاگیرێت.
هه‌ره‌وها کۆمپانیای ئووبه‌ر ڕایگه‌یاندا ڕووداوه‌که برینداربوونی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه تا ئاشکراکردنی ئاکامی لێکۆڵینه‌وه کاریان له ئه‌ریزۆنا و پیترسبرگ و سانفراسیسکۆ ڕاده‌گیرێت.
پۆلیسی ناوچه‌ی تێمپا له‌ئه‌ریزۆنا ڕایگه‌یاند ڕووداوه‌که کاتێک بوه شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی‌که بۆ پێچکردنه‌وه‌ی ده‌سته ڕاستی ئۆتۆمبێله‌که‌ی ئووبه‌ر نه‌وه‌ستاوه، که به‌پێی یاسا ئه‌وه مافی ئۆتۆمبێله‌که‌ی ئووبه‌ره. دووکه‌س له‌پێشه‌وه دانیشتوون و دواوه که‌سی تیانه‌بوه، ئۆتۆمبێله‌که له‌کاتی لێخوڕینی ئۆتۆماتیکدا بوه که ئه‌وه به‌شێکه له‌مه‌رجی تاقیکردنه‌وه‌که.
ئه‌مه یه‌که‌م ڕووداو نیه ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر تووشی ده‌بێت، له‌ساڵی 2016دا له فلۆریدا ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای تێسلا مۆتۆرس له‌کاتی دۆخی لێخووڕینی ئۆتۆماتیکدا له‌گه‌ڵ تره‌کێکی گه‌وره‌دا تووشی ڕووداو ده‌بێت و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌که گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌ڕۆژی جیهانی نه‌خۆشی سیلدا، دکتۆره‌کان ئاگاهی ده‌ده‌ن، به‌کتریا به‌رگری له ده‌رمان ده‌کات.
ڕۆژی هه‌یه‌نی ڕابردوو 24ی مانگی 3 هاوکاتی ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بوو، بۆ به‌رگری له نه‌خۆشی سیل، که ئامانجی به‌رکردنه‌وه‌ی به‌ئاگابوونه له‌و نه‌خۆشیه‌ی ساڵانه نزیکه‌ی 1.8 ملێۆن که‌س ده‌کووژێت. شه‌ش ووڵات 1/3ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی جیهانیان هه‌یه، بریتین له هندستان، ئه‌ندۆنیسیا، چین، نیجیریا، پاکستان و ئه‌فریکای باشوور.
مێژووی ئه‌م رۆژه باس له‌وه‌ده‌کات ساڵی 1882 کاتێک زانای ئه‌ڵمانیا دکتۆر رۆبرت کۆش ڕایگایاند هۆکاری نه‌خۆشیه‌که‌ی دۆزیوه‌ته‌وه. تائێشتاش نه‌خۆشیه‌که یه‌کێکه له‌وانه‌ی کووشنده‌ترینه له‌جیهاندا.
مارێۆ ڕافیجلێۆن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی نه‌خۆشی سیل له‌جیهاندا له‌ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ڕۆژانه یه‌کێک له5 هه‌زار که‌س به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، نه‌خۆشیه‌که تووشی که‌سانی لاواز ده‌بێت ئه‌وانه‌ی کۆچبه‌رن و په‌نابه‌رن و له‌کۆمه‌ڵگادا ته‌ریک کراون.
له‌ڕاپۆرتێکدا له گۆڤاری لانسێتی پزیشکی بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاگاهی ده‌دات له‌وانه‌یه ده‌رمانی نوێ کاریگه‌ری خێرای نه‌مێنێت ئه‌گه‌ر بێت به‌باشی به‌کار نه‌یه‌ت.
له‌مباره‌یه‌وه ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت "له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕاپۆرت هه‌یه که نه‌خۆشیه‌که به‌رگری بۆ ده‌رمانی دیمانید و بیداکیلین هه‌یه"، ده‌بێت ستراتیجمان بگۆڕین به‌چوونه کۆمه‌ڵگاکان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه، ده‌بێت هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی تووشبوون به‌نه‌خۆشی سیل بدۆزینه‌وه، که بریتیه له هه‌ژاری و که‌مخۆراکی و مه‌ی خواردنه‌وه و جگه‌ره‌کێشان و هه‌ڵمژنینی دووکه‌ڵی ڕوه‌ک".