به ده‌ستپێشخه‌ری خانمه ئه‌ندامێکی کونسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK بریار وایه له 20 – 21 مانگی ئا‌پریل له شاری هه‌ڵه‌بجه کۆنفرانسی هه‌ورامانناسی یان هه‌ورامان ئهشناسی به‌رێوه بچێت.
ژالانه نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامئ کونسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من وه‌کو نوێنه‌ری ههورامانیهکان له ناو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا له دوواترین کۆنگرێدا له ساڵی 2016 که باس له هه‌ورامان کرا، باسمان له‌وه کرد که به راستی هه‌ورامان پشت گوێ خراوه، ئه‌توانین بڵێن هه‌ورامان وه‌کو گه‌وهه‌رێکه تا ئێستا زۆر که‌س په‌ی پێی نه‌بردووه، له‌به‌ر ئه‌وه بریار درا چه‌ند چالاکیه‌ک له هه‌وراماندا به‌رێوه بچێت وه ئه‌و ره‌سه‌نایه‌تیه، ئه‌و مێژوویه به نرخه که له‌وێدا هه‌یه بخرێته روو، ئه‌و شتانه‌ی که تا ئێستا له‌وێدا شاراوه‌یه بخرێته روو، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت و لایه‌کی لێبکرێته‌وه".
ژالانه خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " مه‌به‌ست له‌م کۆنفرانسه هه‌ر وه‌ها ناساندنی هه‌ورامانه به که‌سانی نه هه‌ورامی و هه‌ر وه‌ها ناساندنه‌وه‌ی هه‌ورامان به خودی هه‌ورامیه‌کان، چۆن به‌داخه‌وه به بۆنه‌ی شهر و ئاژاوه‌ی ساله‌های کوردستان چ شه‌ری ئێران وعێراق، شه‌ری که‌نداو و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کاریگه‌ری خۆێ هه‌بوه له‌سه‌ر هه‌ورامان، له‌به‌ر ئه‌وه که‌سایه‌تی هه‌ورامان مه‌خابن ئه‌و ره‌سه‌نایه‌تی و مێژووێ خۆێ و که‌سایه‌تی خۆێ وه‌کو خۆێ ناناسێت، که‌سایه‌تی هه‌ورامان له درێژایی مێژوودا خه‌باتی کردووه، قوربانی داوه، وه‌کو ناوچه‌یه‌ک په‌ناهگا بوه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵاتوون و له هه‌مان کات شوێنی گه‌شتیاران بوه که ده‌بێ لایه‌کی لێبکرێته‌وه".
ژالانه خانم ده‌شڵێت " زۆر به خۆشحاڵیه‌وه ژنان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو هاتوون به‌شداریان کردووه‌وه خه‌ریکی ئاماده‌کاریین بۆ کۆنفرانسه‌که، نه‌ک هه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌م کۆنفرانسه به‌ڵکو له زۆر بواردا ژنان زۆر چالاکن و چالاک بوونه و نموونه‌کانیشی له نهۆرۆزهکانی پهڵنگان، بێساران و چهشمێر به دی ده‌کرێ".