په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی شه‌ممه بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی که‌رکوکی دا بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان، ئه‌و ووته عه‌ره‌بیه‌ی که ده‌ڵێ " و اتفق العرب علی ان لایتفقوا " ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌وه ( و اتفق العرب علی ان یتقفوا) به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی پاریزگای که‌رکوک. ئاخۆ بریارێکی له‌و جۆره که نه‌ک هه‌ر عه‌ره‌ب به شیعه و سوننیه‌وه به‌ڵکو تورکمانه‌کانیش دژ به کورد یه‌ک ده‌نگ بوون ته‌ماشا ده‌کرێت؟
عەبدولباری زیباری ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێیتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" راسته هه‌موویان یه‌ک ده‌نگ بوون، بێگومان ئه‌وه چاوه‌روان کراو بوو، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه له راستیدا کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌یه، ئێمه پێمان وایه له ماده‌ی 110 له ده‌ستوری عێراق ئاماژه به‌و ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه ده‌کات له نێوان به‌غدا و هه‌رێم که ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆێ هه‌یه یاسا ده‌ر بێنێت وه یاخود بریار بدات له‌سه‌ر کاروباری ناوخۆێی، ئێمه وه‌ک کورد پێمان باشه بمێنینه‌وه له‌سه‌ر بریاری خۆمان وه ئه‌وه‌ی نارازیه له‌و بریاره با بچێته دادگای ده‌ستوری و له‌وێ دادگای ده‌ستوری بریار ده‌دات ".
کاک عه‌بدولباری هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به پێی ده‌ستوری عێراق و لا مه‌رکه‌زی پاریزگاکان، بریاره‌کانی ئیداره‌ی ناوخۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لێ به‌رپرسیاره، نه پابه‌ندبوونی حکومه‌تی عێراق به ده‌ستور ئه‌و کێشانه‌ی درووستکردووه، نه پابه‌ندبوون به ماده‌ی 140 ئه‌و کێشانه‌ی درووستکردووه، هیچ ماده‌یه‌ک له ده‌ستوردا نییه‌له هه‌ڵکردنی ئاڵا رێگری بکات".
کاک عه‌بدولباری ده‌شڵێت " ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 جێبه‌جێ کرابا ئێستا ئه‌و کێشه نه‌ده‌بوو و شیانی هه‌بوو زۆر له کێشه‌کانی تریش رووێ نه‌دابا چ نیسبه‌ت به هه‌رێمی کوردستان وه یاخود به‌غدا، به‌ڵام وا دیاره سیاسه‌تی حکومه‌تانی یه‌ک له دووای یه‌کی به‌غدا هه‌ر وا بوه خۆشاردنه‌وه بوه له به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌ل به تاێبه‌تی گه‌لی کوردستان وه نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌کی به‌رپرسانه عێراق به‌رێوه به‌رن".