ئهمرو سێشه‌ممه 4/4/2017 یه‌کێک له هه‌ره کۆنترین رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی کوردستان که به " سه‌ندوقه ره‌شه‌که‌ی هه‌ولێر" نازناو نراوه پێی نایه ته‌مه‌نی 80 ساڵیه‌وه و له درێژایی 15 ساڵ و 6 مانگدا بێ ووچان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کاری ده‌کرد.
عومه‌ر فه‌رهادی له‌و ماوه‌یه‌دا 2544 راپۆرتی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماده کرد بێجگه به‌ڵای که‌م 29 راپۆرتیش بۆ به‌شی عه‌ره‌بی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پێش داخستنیان و گواستنه‌وه‌ی کاروباره‌کانیان بۆ رادیو سه‌وا و ته‌لفزیۆنی الحره.
کاک عومه‌ر له 4/4/1938 له گه‌ره‌کی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له داێکبوه، که له رۆژی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه زۆر نزدیکه و هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویه‌وه خولیای خوێندنه‌وه و گوێ را‌گرتن بوه له رادیوهکان چ ته‌نها رادیوێ کوردی به‌غدا وه یاخود رادیوه عه‌ره‌بیه‌کان و له درێژایی ته‌مه‌نیدا بێجگه له‌وه‌ی وه‌کو فه‌رمانبه‌ر له حله و به‌غدا و عه‌ینکاوه و شوێنه‌کانی تر کاری کردووه، هه‌ر وه‌ها له چه‌ندین له رۆژنامه‌کانی تردا به زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه.
کاک عومه‌ر ده‌ڵێت له 15 ساڵ و شه‌ش مانگ 2544 راپۆرتم بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه و هه‌مووم لای خۆم تۆمار کردووه و له چ کاتژمێرێک به کاتی هه‌ولێر بڵاو کراوه‌ته‌وه و ئه‌رشیفێکی باشم بۆ خۆم درووست کردووه.
کاک عومه‌ر ده‌ڵێت ئێستاش له بیرمه که یه‌کمین به‌رنامه له 22/4/1992 له به‌ره‌به‌ری به‌یانیان به کات هه‌ولێر بڵاو بوه‌وه و له‌و کاته‌دا خه‌ڵک زۆر تامه‌زرۆێ گوێراگتن له به‌رنامه‌کان بوون، ده‌شڵێت شانازی به‌وه ده‌که‌م که زۆر به جدی و به دڵسۆزی و به پاکی کارم کرد تا کۆتایی مانگی تشرینی یه‌کم 2015 .
کاک عومه‌ر ده‌ڵی به راستی که‌م خۆشیم له ژیاندا بینیوه به‌ڵام هێشتا گه‌شبینم.
شایانی ئاماژه پێکردنه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو کار و خه‌بات و تێکۆشانه‌ی کاک عومه‌ر تا ئێستا نه پاداش دراوه‌ته‌وه و نه خه‌ڵاتیش کراوه و بگره له‌و ته‌مه‌نه‌شدا پاره‌ی کرێ خانۆهکهشی پێی نادرێ.