Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: بێده‌نگی لایه‌نه‌کان رازیبونیانه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی


Dr. Kameran Mentk
Dr. Kameran Mentk

له‌ کاتێکدا هه‌موو لایه‌ک به‌ پرسی ریفراندوم و ئاڵای کوردستانه‌وه‌ سه‌رقاڵ کراوه‌، ئیتر که‌س باس له‌ پۆستی به‌سه‌رچووێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناکات. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م سه‌ر و سه‌دایه‌ که‌ له‌ باره‌ی ریفراندومه‌وه‌ درووستکراوه‌ به‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی و قه‌یرانیه‌کانی تری هه‌رێمه‌وه‌ گرێ دراوه‌؟

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا لگه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " پرسی ریفراندوم له‌ هه‌رێمی کوردستان زیاد له‌ سونگی خۆێ بایه‌خی پێیدراوه‌ و گه‌وره‌ کراوه‌ له‌ رووێ راگه‌یاندنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندومته‌نها وه‌رگرتنی راێ خه‌ڵکه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پرسێک به‌ڵام که‌ ته‌ماشا ده‌که‌ین ریفراندوم ئه‌و سه‌ودایه‌ی که‌ ئێستا له‌گه‌ڵی ده‌کرێ گومانی ئه‌وه‌مان لا درووست ده‌کات که‌ زیاتر وه‌کو کارتێکی سیاسی به‌ کار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی پێی بشاردرێته‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌ که‌ له‌ رووێ یاساییه‌وه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌سه‌ر چووه‌ بۆێه‌ من پێموایه‌ ره‌نگ بێ یه‌کێک له‌ مه‌سه‌له‌کانی ریفراندوم ئه‌وه‌ بێ ئه‌و مه‌سه‌له‌ له‌ په‌ناه‌ بشارنه‌وه‌".

دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بێده‌نگی لایه‌نه‌کان ئه‌و گرێمانه‌ به‌ یاد دێنێته‌وه‌ که‌ ئه‌وانیش به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان رازین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی وه‌ یاخود به‌ لایه‌نی که‌م تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌، یاخود جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نییه‌ ئه‌ڵترناتیڤێک بۆ بارزانی بدۆزنه‌وه‌".

دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت " هه‌ر چۆنێک بێت بارزانی توانی به‌ هێز خۆێ بهێڵێته‌وه‌، په‌رله‌مان په‌ک بخات و سه‌رۆکی په‌رله‌مان بخاته‌ ئه‌ودیوێ هێڵی دێگه‌ڵه‌وه‌ و هێشتا له‌ رێگاێ هێزه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی قورغ کردووه‌ و هه‌وڵ بدات تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌و شێوه‌ بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام ره‌نگه‌ به‌ هۆێ شه‌ری داعش و گرفته‌کانی تر دووا بخرێ و وا ده‌رده‌خات مانه‌وه‌ی بارزانی له‌سه‌ر کورسی بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:04 0:00

XS
SM
MD
LG