Accessibility links

قادر عه‌زیز: ئه‌وه‌ هه‌موو پاساوه چۆن که‌س نییه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم خۆێ کاندید بکات‌


Qadir Aziz
Qadir Aziz

له‌ کاتێکدا هه‌رێم پێی نه‌کراوه‌ رێگا چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانیه‌کانی بدۆزێته‌وه، نان و ئاو بۆ هاووڵاتیانی دابین بکات‌، کێشه‌ی ناوچه‌ دابراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه‌ و پۆستی به‌سه‌ر چۆێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یه‌کلا بکرێته‌وه‌، هاووڵاتیانیان به‌ ریفوراندومێکه‌وه‌ سه‌رقاڵ کردووه‌ که‌ بریاریش نییه‌ ئاێینده‌ی هه‌رێمه‌که‌ دیاری بکات. ئاخۆ بۆ لاێ هاووڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌و ریفراندومه‌ گومان درووست بو؟

مه‌سعود بارزانی
مه‌سعود بارزانی

قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌نجامدانی ریفراندوم مافێکی ره‌وا، مافێکی یاسایی نیشتمانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ وه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ رێگای ریفراندومێکه‌وه‌ بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆێ بدات به‌ڵام کاتێک تۆ له‌ ناو ئه‌م هه‌موو قه‌یرانیه‌داێ، کاتێک ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌م شێوه‌یه‌، کاتێک دامه‌زراوه‌ نیشتمانیه‌کان یان دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌کان هه‌موو په‌کیان که‌وتووه‌، په‌رله‌مان له‌ کار خراوه‌، بازدان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو شتانه‌ به‌ راستی وا کردووه‌ خه‌ڵک به‌ گومانه‌وه‌ له‌ ریفراندومه‌که‌ بروانێ".

کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر کاک مه‌سعود بارزانی خۆێ په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ داوا ده‌کا هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ گۆڕانکاری تێدا بکرێ، ئه‌و بوو لایه‌نه‌کان به‌ تاێبه‌تی به‌ پیر ئه‌م په‌یامه‌وه‌ چوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌ یه‌کم کۆبۆنه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتیی ئه‌مانه‌ هه‌موو وه‌لا نران و له‌ رفراندومه‌وه‌ ده‌ستیان پێی کرد، ئه‌مه‌ ئێستا جێگای پرسیاره‌ باشه‌ ریفراندوم چۆن به‌ بێ کارا کردنه‌وه‌ی په‌ره‌له‌مان ئه‌بێ، چۆن به‌ بێ یاسا ده‌بێ، چۆن به‌ بێ یه‌کخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی کوردی ده‌بێ".

کاک قادر ده‌شڵێت " ئه‌وه‌ هه‌موو پاساوه چۆن که‌س نییه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم خۆێ کاندید بکات‌، چۆن که‌س نییه‌، ئه‌و 12 مانگه‌ ماوه‌که‌ی به‌سه‌ر چووه‌، ئه‌وه‌ هه‌موو پاساوه‌، راستی نابێ بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت".

کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" پارتی و بارزانی به‌رپرسن له‌سه‌ر بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پۆسته‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو بریاری سیاسی، بریاری ئابوری له‌ کوردستان له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تریش که‌ به‌ر ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵناستن له‌م بارودۆخه‌ ئه‌وانیش به‌رپرسیارن له‌ پێش هه‌موویان یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان".

داوا لێبۆردن ده‌که‌ین و جێگاێ ئاماژه‌ پێکردنه‌ که‌ چوونیه‌تی ده‌نگی ( Audio) به‌ هۆێ هێڵی ته‌لیفۆنه‌کانه‌وه‌ زۆر باش نییه‌، که‌ چه‌ندین جار له‌ درێژایی وتو وێژه‌که‌دا هێڵه‌کان داده‌پچرا، جا هه‌وڵم دا هه‌ره‌ باشترین به‌شی وتو وێژه‌که‌ لێره‌دا بڵاو بکه‌مه‌وه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:47 0:00

XS
SM
MD
LG