ئه‌مرۆ هاووڵاتیانی تورکی ده‌چنه ده‌نگدان بۆ گۆڕینه دهستۆریهکان و پێشبینیه‌کان له ده‌نگدانه‌کانی ( ئا و نه ) دا کارێکی وا ئاسان نییه.
ئارێز ئه‌نده‌ریاری لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت " دیاره ناتوانێ پێشبینیه‌کی ئه‌وتۆ بکا ، به‌ڵام ئه‌و ره‌وشه‌ی سیاسیه‌ی که له تورکیا هه‌یه، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت ئه‌نجامی ده‌نگی سندوقه‌کان ئه‌رێ بێت، جا ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌ش بدرێت ره‌نگه هه‌وڵ بدرێت که به شێوازێکی ئه‌ندازیاری، ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به هه‌ر جۆرێک بوه بتوانن ده‌نگی ئه‌رێ به ده‌ست بێنن".
کاک ئارێز هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر ئه‌مه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانێکی ره‌وا نییه به‌ده‌ر له فاکته‌ری کوردیش ته‌نانه‌ت مرۆڤ ناتوانێ بڵێت که ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێکی ره‌وایه یان هه‌ڵبژاردنێکی دیمۆکراتیکه، به‌ڵام به ئاماژه‌دان به‌و سیاسه‌تانه‌ی که ده‌وڵه‌ت، به‌رێوه‌به‌رانی تورکیا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردوودا به‌رامبه‌ر به ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد له باکوری کوردستان گرتن و کوشتن و هێرش کردنه سه‌ر شار و گونده‌کان و وێرانکاری و ئه‌و کاولکاریانهی که هه‌یانبوه له سه‌دا سه‌د ریفراندومێکی ره‌وا نییه به‌ڵکو زیاتر پرۆژه و سیاسه‌تی پارتی ده‌سه‌ڵاتداره له تورکیا بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات و جگه له‌وه هیچ شتێکی که نییه ".
کاک ئاریز ده‌شڵێت " ئه‌گه‌ر تۆ چاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌یت له سیستمی په‌رله‌مانیدا بنه‌ماکانی دیمۆکراسی باوه‌ر پێکراو و پارێزراوتره، سیستمی سه‌رۆکایه‌تی ته‌نیا له ئه‌مه‌ریکادا بوونی هه‌یه، ئه‌ویش به هۆێ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ناوه‌ند و ده‌زگای دیمۆکراتی تر هه‌یه بۆ چاودێریکردنی کاروباری سه‌رۆک وه‌کو سنا و کۆنگریس".