Accessibility links

ئاسۆ عەبدول لەتیف: ئەردۆغان بە نیازە ببێت بە خەلیفەی ئیسلامییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


دەنگدان لەسەر هەموارکردنی ئەو گۆڕاناکاریانەی تایبەتن بە سەروەری سیستمی سەرۆکایەتی لە تورکیادا، تێکڕا تورکیای دابەشکردووە بەسەر ئەوانەی پشتیوانی لێدەکەن بە بەڵێ و ئەوانەی تەواو دژی ئەم هەنگاوەن و بە مەترسیدار دەیبینن. هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دەنگدانی لە ڕیفراندۆمی وڵاتەکەی، ئەردۆغان وتی "ئامانجمان ئەوەیە بگەینە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو".ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ١٦ى نیسان ، ڕیفراندۆم بۆ هەمواری دەستوور لە تورکیا دەستیپێکرد و هاوڵاتیان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بۆ دەنگدان لەسەر ڕیفراندۆمەکەو چنینەوەی ئەو هەموو هەڵمەتانەی کە بۆ پشتیوانی یان رەتکردنەوەی دراون.

لە کاتژمێر ٨وە دەنگدان بۆ هەمواری دەستوور لە تەواوی تورکیا دەستیپێکردووە بڕیارە تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەردەوام بێت، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە ٥٥ ملیۆن کەس بەشداری لە دەنگدانەکەدا دەکەن.

بۆ وتووێژ و وردبوونەوە لە کۆی ئەو پرسە پەیوەندیدارانە بە ئەنجامەکانی دەنگدانەکەو ریفراندۆمەکە؛ ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەوان و تایبەتمەند لەبواری تورکیادا ئاسۆ عەبدول لەتیف سازکردووە...

ئاسۆ دەڵێت "ئەردۆغان ئێستا خەریکی دانان و دروستکردنی پایەکانی دەوڵەتە لەسەر رێچکەی ئاین، لەسەر رێچکەی فاشیزم، لەسەر رێچکەی تۆتالیتاریانەی تاکڕەو".

دەشڵێت "ئەوەی لەتورکیادا دەگوزەرێت؛ تورکیایەک نیە بیەوێت هەنگاو بەرەو دیموکراتیزەکردن، بەرەو دەستوریزەکردن و بەرەو پلورالیزمی فیکری و ئایدۆلۆژی بڕوات".

سەبارەت بە قەیارانەکانی تورکیا؛ ئاسۆ عەبدول لەتیف دەڵێت "ئابوری تورکیا ئێستا لەقەیراندایە، قەیرانێکی مەترسیدار". هاوکات "ئەو شەڕەی ئێستا لەگەڵ ئەوروپا و وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و هۆڵنداو کۆمەڵێک رێکخراوی نێودەوڵەتیدا دەیکات، هەمووی لەپێناو ئەوەدایە دەستور بگۆڕێت".

سەبارەت بە دەرئەنجامی ئەم دژایەتیکردنەی ئەوروپا و هەنگاوەکانی ئەردۆغان؛ ئاسۆ عەبدول لەتیف دەڵێت "ئەوروپییەکان؛ ئەردۆغان وەک سەرکردەیەکی دیموکراسی قبوڵ ناکەن".

دەشڵێت "ئەردۆغان بە نیازە ببێت بە خەلیفەی ئیسلامییەکان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ بەڕێز عەبدول لەتیف

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:05 0:00

XS
SM
MD
LG