Accessibility links

کاوه‌ خۆشناو: هێرش بردنه‌ سه‌ر دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ شکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤه‌ به‌ڵام نابێ پشتێوانی له‌ ره‌فتاره‌که‌ی بکه‌ین


Kawa Khoshnaw
Kawa Khoshnaw

پێشیلیه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش له‌ پاێته‌ختی هه‌رێمی کورستان به‌رامبه‌ر به‌ دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ کاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری لێکه‌وتووه‌ته‌، به‌ڵام هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ شکۆ و که‌سایه‌تی مرۆڤێکی کورد پێشیلی لێکراوه‌.

پێشیلیه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش له‌ پاێته‌ختی هه‌رێمی کورستان به‌رامبه‌ر به‌ دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ کاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری لێکه‌وتووه‌ته‌، به‌ڵام هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ شکۆ و که‌سایه‌تی مرۆڤێکی کورد پێشیلی لێکراوه‌.

Dr. Farhad Pirball
Dr. Farhad Pirball

کاوه‌ خۆشناو کارمه‌ندی پێشووێ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ مه‌کسیک و خوێندکاری یاسا، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و هێرشه‌ی به‌و شێوه‌ بۆ سه‌ر دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له‌ هه‌ولێر کرا‌ کارێکی قه‌یزونه‌، شکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤه‌، هه‌رکه‌سی کردبیتی، له‌ هه‌مان کاتیشدا ئه‌مه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ وا ئێمه‌ پشتێوانی له‌ ره‌فتاره‌که‌ی دکتۆر بکه‌ین بۆ هێرش بردن وه‌ یاخود به‌ کارهێنانی هه‌ندێ ووشه‌ی نارێک به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ندێ که‌س، بۆ نموونه‌ هێرش بردنه‌ سه‌ر نه‌وزاد هادی پاریزگاری هه‌ولێر، چونکه‌ بۆ ئێمه‌ روون نییه‌ ئه‌و کاره‌ به‌ فه‌رمانی ئه‌و بوه‌ یان نه‌".

کاک کاوه‌ هه‌ر وا باس ده‌کات که‌ " له‌ ساڵی 2005 هێزه‌کانی پۆلیس له‌ شاری هه‌ولێر راکێشی پۆلیسخانه‌یان کردوون گوایه‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی نووسینگه‌ی پۆلیسیان گرتووه‌ و له‌پۆلیسخانه‌ی ته‌یراوا، به‌ پاڵ پێیوه‌ نان و به‌ کارهێنانی زۆر ووشه‌ی نه‌شیاو ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس بۆیان روون بوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌وان وێنه‌یان نه‌گرتووه‌، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی داوای لێبۆردنیان لێ بکه‌ن ده‌ڵێن برۆن ئه‌وه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان که‌س، ئا ئه‌م جۆره‌ ره‌فاتارانه‌ هه‌میشه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌".

کاک کاوه‌ ده‌شڵێت " ئه‌وه‌ جۆره‌ ره‌فتاره‌ په‌یوندی به‌ که‌سایه‌تیه‌وه‌ هه‌یه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێک جار کارمه‌ندێک یان پسپۆرێک له‌ بواره‌کان هه‌ندێ شت فێر ده‌که‌ن، هه‌ندێ پرینسپ و مۆرالی فێر ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌ کاتی پراکتکدا ئه‌و که‌لتوری کۆمه‌ڵگا، که‌لتوری ماڵه‌وه‌ و که‌ڵتوری ده‌وروبه‌ر جێبه‌جێ ئه‌گا، جا لێره‌دا ده‌بێ ده‌زگایه‌ک هه‌بێ که‌ به‌ سه‌ر ده‌زگاکانی تردا چاودێر بێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵکو ده‌زگایه‌کی چاودێریش هه‌بێت به‌ سه‌ر ده‌زگا چاودیریه‌کاندا".‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:00 0:00

XS
SM
MD
LG