Accessibility links

هادی سۆفیزاده‌: مه‌سه‌له‌ی( اقوام) له‌م‌ هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ (حاکمیه‌ت) (ئه‌وله‌ویه‌ت) نییه‌


Hadi Sofizadeh
Hadi Sofizadeh

پارته‌ کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ هه‌ر خولێکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێراندا گه‌رچی زۆر جار هاوده‌نگیش نه‌بوونه‌ به‌ڵام له‌ هاووڵاتیان داوایان کردووه‌ له‌ ده‌نگدانه‌کاندا به‌شداری نه‌که‌ن. ئاخۆ تا چه‌ند هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ پیر ئه‌و داخوازیانه‌وه‌ هاتوون؟

Iran presidental election candidates
Iran presidental election candidates

هادی سۆفیزاده‌ نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " تا ئێستا 6 له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان (کۆمه‌ڵه‌ و دیمۆکراته‌کان) له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا به‌ فه‌رمی هه‌ڵویستی خۆیان ئاشکرا کرد‌ به‌ به‌شداری نه‌کردنیان (باێکۆت، تحریم) وه‌ ته‌نها لایه‌نێک که‌ خوێندنه‌وه‌ی خۆێ بۆ کێشه‌کان هه‌یه‌، ئه‌ویش پژاکه‌، پلاتفۆرمێکی داوه‌ته‌ ده‌ر و ده‌رکی خۆیان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌".

کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌توانین له‌ باری کۆمه‌ڵناسیه‌وه‌ بڵێن شار له‌گه‌ڵ شار به‌ رژوه‌ندی دێ له‌گه‌ڵ دێ جیاوازی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ له‌ تورکیاش و به‌شێکی زۆری وڵاتانیشدا ئه‌و جیاوازیانه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی پارته‌کان ئه‌وه‌ نابینن وه‌ یاخود یه‌ک ده‌ست ده‌رواننه‌ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵێ له‌ ناوچه‌ شیعه‌ نشینه‌کاندا ئه‌و به‌شداریه‌ هه‌یه‌، ئێستا مه‌سه‌له‌ی شیعه‌ و سوننی نییه‌ بۆ کوردستان، ئه‌و ئاگاهی میللیه‌ی له‌ ناوچه‌ شیعه‌ نشینه‌کاندا هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ سوننی نشینه‌کانیشدا هه‌یه‌،بۆ نموونه‌ ئه‌و به‌شدارییه‌یله‌ بانه‌ هه‌یه‌ له‌ کرماشانیش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌، که‌شه‌که‌ زۆر گۆڕاوه‌".

کاک هادی ده‌شڵێت " مه‌سه‌له‌ی( اقوام) له‌م‌ هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ (حاکمیه‌ت) (ئه‌وله‌ویه‌ت) نییه‌، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ی خۆ گونجاندنه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا، وه‌ هیچ کام له‌و کاندیدانه‌ سه‌ڵماندویانه‌ که‌ جگه‌ له‌ درۆشم ناتوانن ریفۆرمێکی ئابوری درووست یا کۆمه‌ڵایه‌تی پێشان بده‌ن چونکه‌ کۆمه‌ڵگای ئێران به‌راستی وێرانه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:59 0:00

XS
SM
MD
LG