زاناکان ده‌ڵین ڕێگایه‌کی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهینانی DNA مرۆڤ له‌پاشماوه‌ی له ئه‌شکه‌وته‌کاندا جێماوه و ته‌نانات ئێسکیشیان نه‌ماوه یاخود بۆته به‌رد.
په‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ گرنگ بێت، په‌و پێیه‌ی ئیسکی ئه‌وسه‌رده‌مه بۆته به‌رد و له‌ئیستادا سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی DNA یه. به‌ڵگه‌ی له پێگه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ر له‌مێژوو بوونی هه‌بوه.
ماتیاس مایه‌ر زانای بۆماوه له پهیمهناگای ماکس بلانک بۆ ئینسرۆپۆلۆجیای په‌ره‌سه‌ندن له لایزبیغ له‌ئه‌ڵمانیا، به‌شدار له توێژینه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێت " زۆر ئه‌شکه‌وت هه‌یه ئامێری سه‌رده‌می به‌ردی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئێسکی لێ جێنه‌ماوه".
توێژه‌ره‌وان 85 نمونه‌یان له خاکی ئه‌شکه‌وته‌کانی ئه‌وروپا و ئاسیادا کۆ کردوه‌ته‌وه، زانیاری هه‌یه له‌نێوان 14 بۆ 550 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤ ژیاون.
زاناکان سه‌نگیان خستوه‌ته سه‌ر DNA ی مایتۆکۆندری ئه‌وه‌ی له دایکه‌وه جێماوه، به‌و هۆیه‌ی گوونجاوه له‌ڕووی بوونی په‌یوه‌ندی سه‌ره‌کیه‌وه، به‌شیکردنه‌وه‌ی وردیله‌کانی هه‌رچه‌نده تێکیش چون به‌ڵام زاناکان توانیویانه ئه‌وه‌ی پێویسته له‌و پاشماوه کۆنانه‌ی جیاکه‌نه‌وه.
هه‌روها به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر 12 بنه‌چه‌ی شیردارهکان ده‌ستکه‌وتوه له‌وانه جۆره‌کانی بونیان نه‌ماوه وه‌ک ماموسی موودار و تاکه شاخداری موودار و وورچ و که‌متیاری ئه‌شکه‌وته‌کان.
زانکان توانیوشیانه بۆماوه‌ی مرۆڤی جۆری دینیسۆڤاز – ئه‌و ڕه‌گه‌زه نادیاره‌ی مرۆڤ بۆ یه‌که‌م که‌ڕه‌ت له ئه‌شکه‌وتیکی سیبریا دۆزرایه‌وه - به‌ده‌ست بێنن له 4 پێگه‌ی جیاواز.
له‌وه‌ش گرنگتر پێگه‌یه‌ک له‌به‌لجیکا DNA نیاندرتاڵیان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسکی تێدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
مایه‌ر ده‌شڵێت "هه‌موو ئه‌شکه‌وتێک به‌ڵکه‌ی چالاکی مرۆڤی تێدابووبێت ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دویدا ده‌گه‌ڕێن ده‌ستکه‌وێت".
له‌ئه‌مریکا خوێندکار له‌ماڵه‌وه و له‌ڕێگای ڕۆبۆته‌وه لهخوێندگا ئاماده‌ی وانه‌کانی ده‌بێت.
كڵۆوی کچێکی تمه‌ن 11 ساڵه‌و به‌هۆی برینداربوونی قاچی و بۆ چاکبوونه‌وه‌ی دوای نه‌شته‌رگه‌ری له‌ماڵه‌وه‌یه، مانگێک دوای ڕووداوه‌که‌ی، مامۆستاکه‌ی سه‌ردانی ماڵه‌وه‌ی ده‌کات، به‌ڵام کلۆوی هێشتا توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ قوتابخانه نه‌بوو. لههاوڕێکان و قووتابخانه دوورکه‌وته‌وه.
به‌ڵام سیسته‌می خوێندنی ناوچه‌ی ئهرۆندڵ له ولایه‌تی ماریلاند ئه‌م کێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌رکرد، له‌ئێستا له‌ڕێگای ڕۆبۆتێکه‌وه که نرخه‌که‌ی 3 هه‌زار دۆلاره و یانه‌یه‌کی ناوچه‌که‌یان به‌خشیویه‌تی به قوتابخانه‌که، کلۆوی ده‌توانێت له‌ماڵه‌وه ئاماده‌ی وانه‌کانی بێت.
کلۆوی ده‌توانێت ئه‌و ڕۆبۆته به کیبۆردی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی له‌ماڵه‌وه کۆنترۆڵکات و به‌شداری هه‌موو قسه و باس و چالاکیه‌کانی پۆله‌که‌ی بێت.
پاتریک مالۆن له نوسینگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای فێربوونی خوێندنگاکانی ناوچه‌ی ئهرۆندڵ ده‌ڵێت 6 له‌م ڕۆبۆتانه‌یان هه‌یه و به‌کار دێت و بۆته هۆی سه‌رسووڕمان چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاماده‌بوون و فێربوونی خۆێندکار هه‌یه.
ده‌شڵێت هه‌چ منداڵێک ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه به‌کار بێنێت زه‌رده‌خه‌نه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕووی، جارێکیکه واهه‌ست ده‌که‌ن منداڵێکن کاریان ڕێکخراوه و ئه‌مه‌ش به‌نرخ مه‌زه‌نده ناکرێت.
ئه‌م جۆره ئامێرانه به‌ناوی کلوبۆت له‌داهێنانی کۆمپانیایه‌کی تایبه‌ته لهکالفۆرنیا، به‌مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی لهکارداری و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان و خوێندندا 300 دانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکادا به‌کاردیت.
وه‌ک ئاماره‌کانی که‌رتی یه‌که‌می ئه‌مساڵ ده‌رده‌خات کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ کهڕهتێکیکه له‌پێشه‌وه‌ی کۆمپانیای ئایفۆنه له‌فرۆشتنی تهلهفوونی زیره‌ک.
به‌پێی گرووپی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریکا ناسراو به IDC، ئه‌م دوو کۆمپانیا زه‌به‌ڵاحه‌ی جیهان سامسۆنگی گۆریای باشوور و ئایفۆنی ئه‌مریکا پێشبڕکیان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت له‌لایه‌ن چینه‌وه که ده‌یه‌وێت جێگایه‌کی گه‌وره لهبازڕای جیهاندا به‌ده‌ستبێنێت.
له‌دوا که‌رتی ساڵی ڕابردوودا ئایفۆن توانی پێشڕه‌وی به‌ده‌ستبێنێت دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فوونه نوێکه‌ی ئافۆنی 7 سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له‌دوای شکستی سامسۆنگ له ته‌له‌فونی جۆری نۆت 7 دا.
ئاپڵ توانی 14.9%ی پشکی بازاڕ به‌ده‌ستبێنێت به فڕۆشتنی 51.6 ملێۆن ته‌له‌فوون.
کۆمپانیای هه‌واوی له پله‌ی 3 له‌جیهاندا به‌ده‌ست هێنا به ڕێژه‌ی 9.8%.