دیاره له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رۆک کۆماریدا له هه‌ر وڵاتێک، کاندیده‌کان له سه‌ر چه‌ند خاڵێکدا که کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له سه‌ر هاووڵاتیان و وڵاته‌که‌دا هه‌یه خۆیان کاندید ده‌که‌ن به تاێبه‌تی له باره‌ی باری ئابوری ناوخۆ، قه‌یرانیه رامیاریه‌کان وه یاخود رێبازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی. ئاخۆ ئه‌مساڵ کام له‌م بابه‌تانه جێ سه‌رنجی کاندیده‌کانه و زۆرتر پێی داگری له‌سه‌ر ده‌که‌ن؟
رۆژنامه‌وان موختار نه‌قشبه‌ندی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و کاندیدانه هه‌ر هه‌موویان تێشکیان خستوه‌ته سه‌ر ئابوری چونکه باسی سه‌ره‌کی هاووڵاتیانی ئێرانی پرسه ئابوریه‌کانه که هه‌تا راسته‌وخۆ له‌سه‌ر میزانی نان خواردنی خه‌ڵکه‌که کاریگه‌ری هه‌بوه ".
کاک موختار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاو بونه‌ته‌وه 75% ئێران هه‌ژارن، واته 75 % هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ پێداویستییه سه‌ره‌کیه‌کانیان خۆاردن، جل و به‌رگ و خان‌و، گرفتی بناغه‌یی و بنه‌ره‌تیان هه‌یه وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش جگه له درووشم هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان نییه".
کاک موختار ده‌شڵێت ' هه‌ر خودی ئه‌وانه‌ی درووستکه‌ر و سه‌رچاوه‌ی گیر و گرفته‌کانن، وه‌کو ئۆپۆزسیۆن قسه ده‌که‌ن، ئه‌و که‌سانه که دێته سه‌ر کاتی هه‌ڵبژاردن ده‌یانه‌وی هه‌ستی خه‌ڵکی هه‌ژار بجۆڵێنن و ده‌نگه‌کان به ده‌ست بێنن، له کاتێکدا هیچ کامیان به‌رنامه‌یه‌کیان نییه، ته‌نها دروشمه، سه‌رۆکی کمسیۆنی ئه‌نجومه‌ن ( مجلس) راێگهیاندووه له 30 ساڵی رابوردوودا ( حاشیه نشینی ) له ئێران‌دا 17 به‌رابه‌ر بوه‌ته‌وه، ئه‌مه کاره‌ساته، حاشیه نشینی به‌شێکی ئه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌ژاری وه به‌شێکی گرفته‌کانی ژینگه‌یه که هه‌ر خودی ئه‌مانه درووستی کردوون، ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران یا (اصلاح طلب) یان ئوسولگه‌را هه‌ر ئه‌مانه بونه‌ته هۆێ ئه‌وه‌ی که ناوچه‌کانی باشوری ئێران ژینگه‌ی تێک بچێت و ناچار بن ناوچه‌کانیان به‌جێ بهێڵن"
کاک موختار دیسان ده‌ڵێت " له ئێران‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌ک نییه، له ماوه‌ی 8 ساڵی ئاێینده‌دا به‌رنامه‌ی ( روانین) چشم ئه‌ندازی 20 ساڵه‌ی ئێران به کۆتایی ده‌گات که بریار وابوو له‌و به‌رنامه‌ی چشم اندازه ده‌رامه‌تی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ببێته یه‌کم و بێ‌کاری له ئێران دا نه‌مێنێ".