Accessibility links

سیامه‌ند موعینی: ئێمه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شداری ناکه‌ین وه‌ به‌شداریکردن جۆرێک له‌ خۆ فریۆدانه‌


هه‌ڵبژاردن هه‌ر چوار ساڵێک له‌ وڵاتێکی پاریزکاری ئیسلامیدا وه‌کو ئێران بێگومان کارێکی ته‌ندرووسته‌، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێک که‌ به‌و جۆره‌ وێژه‌نگ و فیلته‌ر بکرێت، به‌و شێوه‌ ئه‌ندازیاری بکرێت و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگێردرێت چ جوره‌ هه‌ڵبژاردنێکه‌؟ ئایا له‌ نێوان ئه‌و کاندیدانه‌دا که‌سێک به‌دی ده‌کرێ که‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی تێدا بێ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵارێدا ببات و هه‌ندێ گۆڕانکاری بکات، یاخود هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان به‌د و به‌ددتر دایه‌؟

سیامه‌ند موعینی هاو سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک ) له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بنوارێنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران چ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ رابوردوودا ئه‌نجام دراوون وه‌ یاخود ئه‌وه‌ی ئێستا، سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ هه‌موو شێوازێک ده‌یه‌وێ جۆری هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ شێوازێک ئه‌ندازیاری بکا که‌ مه‌عیار و ته‌واوی کۆنترۆڵی له‌ ده‌ست خۆیاندا بێێت وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ شۆرای نگهبان به‌ جۆرێک ئه‌وانه‌ی دڵخوازی خۆیانه‌ ئه‌وانه‌ داده‌نێن و ئه‌وانه‌ی تر ره‌د ده‌که‌ن، به‌ واتایه‌کی دیکه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ له‌ چوارچێوه‌ و پێوانه‌کانی ئازادی و دیمۆکراسیدا نییه‌، به‌ تاێبه‌ت نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا که‌ ژنانه‌ مافی خۆ هه‌ڵبژاردنیان نییه‌ و هه‌ر وه‌ها پێکهاته‌کانی تری ئاێینی بێجگه‌ له‌ شیعه‌، ئه‌وانیش له‌ چوارچیوه‌یه‌کی دیاریکراوودا ناتوانن خۆیان بۆ سه‌رۆک کۆماری کاندید بکه‌ن، بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ به‌ گشتی دوورن له‌ پێوانه‌کانی دیمۆکراسی وه‌ یاخود پێوانه‌کانی وڵاتانی ئازاد به‌رێوه‌ ده‌چن وه‌ جگه‌ له‌ فریوی جه‌ماوه‌ر شتێکی دیکه‌ی تێدا نیی".

کاک سیامه‌ند هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شداری ناکه‌ین وه‌ به‌شداریکردن جۆرێک له‌ خۆ فریۆدانه‌ وه‌ جۆرێک به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشته‌ له‌و سیستمه‌، من‌ له‌و بروایه‌داین ئه‌گه‌ر هه‌موو پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکه‌وه‌ ئه‌و کاره‌یان بکردبایه‌ گه‌ل به‌گشتی زۆر به‌ هێزتر پێشوازیان له‌و ته‌حریمانه‌ ده‌کرد".

کاک سیامه‌ند ده‌شڵێت " لایه‌نه‌کانی تر چۆن پژاک ده‌بینن ئه‌وه‌ مافی خۆیانه‌، به‌ڵام پژاک واقعیه‌تێکی ئه‌مره‌ که‌ ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چالاکترین هێزه‌ هه‌م له‌ بواری سیاسی، هه‌م له‌ بواری ئایدیۆلۆژی وه‌ هه‌م له‌ بواری پاراستنه‌وه‌ وه‌ رۆژ له‌ دوواێ رۆژ هه‌م له‌ بواری رێکخستن و هه‌م له‌ بواری سیاسیه‌وه‌ گه‌شه‌ ده‌کات وه‌ ئه‌وه‌ جێگای ئومێده‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانێ له‌ به‌شێکی زۆر له‌ خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رۆڵی هه‌بێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:11 0:00

XS
SM
MD
LG