دکتۆر کامه‌ران به‌رواری ئه‌ندامی کونسه‌یا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (KNK) و جێگری سه‌رۆکی ئه‌کادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیمۆکراسی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به بروای من ئه‌وه‌ی له میدیادا باس ده‌کرێ، به‌ڵی وایه و بگره به‌ددتر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا وه تاێبه‌ت له ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌ولێر روو ده‌دات له میدیاکاندا باس ناکرێن وه له‌و بروایه‌دا نییم هیچ که‌سێکی بێ لایه‌ن وه یاخود جیا له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ره‌شه ی کوشتنی له‌سه‌ردا نه‌بێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ ده‌کرێ بڵێ باشوری کوردستان زیندانێکه بۆ رۆژنامه‌وانیی ئازاد و بۆ رۆژنامه‌وانی ئازاد".
دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " هه‌ره ساده‌ترین مافی مرۆڤ، ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرینه، ئازادی قسه کردن، ئازادی بیر و باوه‌ر، به تاێبه‌تی ئازادی رۆژنامه‌وانی و گه‌یاندنی ده‌نگی میلله‌ت و ئه‌و راستیه‌ی که هه‌یه بۆ رای گشتی جیهانی، لێره گه‌یاندنی راستی و به‌رگری کردن له‌م وڵاته، له‌م میلله‌ته، له ده‌ستکه‌وته نیشتمانیه‌کان و سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته له راستیدا بوه‌ته تاوانێک".
دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت " له راستیدا شه‌رمه مرۆڤ له کوردستانی باشور بڵێ شتێک هه‌یه به ناوی یاسا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی 91 وه تا ئێستا که 27 ساڵه ئێمه ده‌ستورێکمان نییه که بخرێته ده‌نگدان، له باشور یاسا نییه، یاسا، یاسای که‌سایه‌تی و پارتایه‌تیه".
دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌م جۆره ره‌فتاره، ئه‌م جۆره هه‌ڵس و که‌وته بۆیان ناچێته سه‌ر، سه‌د ده‌ر سه‌د ناچێته سه‌ر و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر به‌د و مه‌ترسیداره وه ئه‌گه‌ر له هه‌ر خوله‌کێکدا ئه‌م میلله‌ته رابوو هیچ هێزێک ناتوانی به‌ریان بگرێ، به تاێبه‌تی کێشه‌ی برسیکردنی هاوڵاتیان"