هێزە سەربازییە عێراقییەکان لە باکوری شاری موسڵەوە دەستیان کردووە بە هێرش کردنە سەر ڕۆژئاوای شارەکە. ئەمەش بەرەیەکی نوێیە لەو شەڕەی زیاتر لە شەش مانگە دەستیپێکردووە بۆ دەرکردنی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە دووهەم گەورەترین شاری عێڕاقدا. بەڵام وەک سەرکردە لەشکرییەکانی عێڕاق دەڵێن داعش هاوشێوەی ڕەفتاری پێشوویان خەڵکی یڤیلیان کردۆتە قەڵغانی مرۆیی بۆ ڕێگەگرتن لە پێشڕەوییەکانی سەربازەکان.
سەرکردەکانی لەشکری عێراق دەڵێن پێشڕەوییەکان بە ئاڕاستەی گەڕەکەکانی باکوری شارەکەیەو دەشڵێن سەرکەوتن نزیکە. هاوکات سەرکردە لەشکرییەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی لە یەک هەفتەی ئایندەدا سەرکەوتنی تەواوی ڕادەگەیەنن.