ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی چمچەماڵ ئەنجام دا و لەو کۆبونەوەیەدا چوار بڕیار دەرکرا بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لە شارەکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی ئامارەکانی پۆلیس توندوتیژی چەکداری لەو شارەدا هەتا دێت زیاد دەکات.
لەتیف فاتح فەرەج نوسەر و ڕۆژنامەوان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە ئاڵۆزییەکانی شارەکەو هۆکارەکانی ئەو توندوتیژیانە دەکات. بەڕێز فەرەج دەڵێت بەشێکی زۆری گرفتەکانی شارەکە پەیوەندی بە کێشەی چەکداری و زۆری چەکدار هەیە لە ناو شارەکەدا.
دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ ڕۆژنامەوان لەتیف فاتح فەرەج