هه‌میشه له نێوان میلله‌تاندا جۆره پێوانه‌یه‌ک بۆ رێزگرتن و ستایش‌کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێبه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کانی هه‌یه به تاێبه‌ت له کاتی ماڵئاواییکردنیان. ئایا جۆره پێوانه‌یه‌ک وه یاخود ستاندارێکی له‌و جۆره له ناو کوردا هه‌یه؟ ئایا پارتایه‌تی هه‌موو شێرازه‌کانی کۆمه‌ڵگا و کوردایه‌تی به خۆیه‌وه گرێ داوه؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتداران و کۆمه‌ڵگا به چاوێکی مژ و ته‌ماوی ده‌رواننه ڕۆڵه و که‌سایه‌تیه‌کانی؟
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من پێیم وایه ناتوانین کورد به ته‌نیا جیا بکه‌ینه‌وه، من وا پێیم باشه بڵێن له رۆژهه‌ڵات، یان لایه‌نی که‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌ڵێ پێوانه‌یه‌ک هه‌یه، به‌ڵام پێوانه‌که جیاوازه، جیاوازیه‌که‌ی له‌وه‌دایه که بۆ نموونه له که‌سێک زۆر زۆر گه‌وره‌ی ده‌که‌ینه‌وه یان ئه‌وه‌یه زۆر بچکۆڵه‌ی ده‌که‌ینه‌وه، که‌متر وا هه‌یه هه‌ردوو لا ڕابگرین، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه به تاێبه‌تی له کاتی مردن‌دا ئه‌وه‌ی که بریار ده‌ره، دڵه، ئینسان به هه‌ست جارێک وایه شتێک ده‌رده‌برێ، هه‌ندێ وا هه‌ن ئه‌وه‌نده به هه‌ست ده‌ری ده‌بڕێ که هزر و بیر و مێشکی له بیر ئه‌چێته‌وه، که بیریلێبکاته‌وه، هه‌ن پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی هیچ هه‌ستێکی به‌رامبه‌ر به که‌سه‌که نییه وه له‌وه‌دایه ئێمه تووشی بارودۆخێک ئه‌بین که به بۆچوونی من له‌و وڵاتانه‌ی که پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی و ئه‌وانه‌ی تر هه‌یه که‌متره ".
کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌داخه‌وه زۆر واێ لێهاتووه که پارتایه‌تی شیرازه‌کانی کۆمه‌ڵگا و کوردایه‌تی به خۆیه‌وه گرێداوه، به تاێبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ناو پارتێک یان رێکخراوه‌یه‌کدان، چونکه ئه‌وانه له ناوه‌وه شت زۆر ئه‌زانن که دێنه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به رێزه‌وه قسه بکه‌ن به‌ڵام که که‌وتنه ره‌خنه گرتن، جا چ کاتێک ئه‌وه‌ی که که‌سێک کۆچ بکا و نه‌مێنێ یان له کاتێکی تردا ئه‌که‌وێته به‌ر ره‌خنه‌یه‌کی توند، له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی داوای وه‌فاداریت لێ ئه‌که‌ن، کاتێک که دێته ژووره‌وه، کاتێک له ناوه‌وه‌ی وه کاتێکیش که ده‌چیته ده‌ره‌وه وه به‌رامبه‌ر به رێبه‌ره‌که‌م یان رێبه‌ره‌کان دبێ وه‌فادار بی، کاتێک که زیندوون، کاتێک که کاری سیاسی ده‌که‌ن وه کاتیکیش که ده‌مرن ده‌بێ وه‌فادار بن، ئه‌م وه‌فاداریه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که جاری وایه تووشی شتی ناخۆشیشمان ده‌کا، فه‌رهه‌نگی ره‌خنه گرتن لاێ ئێمه لاوازه، مه‌به‌ستم که تۆ ره‌خنه له بیر و بۆچوونی که‌سێک بگرێ به بێ ئه‌وه‌ی بێریزی به که‌سه‌که بکه‌ی
".
کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت " نه بروا ناکه‌م ئه‌م رێبه‌رانه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له‌وانه‌یه له ناو ده‌سه‌ڵاتی خۆشیاندا ئه‌وه‌یان نه‌مێنێ، ئێمه بینیۆمانه خۆشه‌ویستی نیشان دراوه، به‌رامبه‌ر به که‌سانێک نیشان دراوه که ئینسان چاوه‌رێ نه‌کردووه، بۆیه نه‌خێر ئه‌وه هه‌میشه له هه‌ل و مه‌جێکدا که جه‌مسه‌ری ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حیزبی به ده‌ست خۆیانه، ئه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئه‌و کاره ده‌که‌ن، ئێستا من گومانم نییه له‌وه‌ی که رێبه‌رێکی پارتی یان رێبه‌رێکی یه‌کێتیی شتێکی به‌سه‌ر بێت یان کۆچی دووایی بکات له ده‌زگاکانی هه‌موویانه‌وه ئه‌وپه‌ری ناخۆشی و بێزاری نیشان ئه‌درێ بۆ خه‌می ئه‌وه وه ره‌واڵه‌تێکی وامان پێی ئه‌ده‌ن گوایه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م غه‌مگینیه‌ی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ میدیایه‌کی ترت نیه جگه له‌وانه قسه بکا، بۆیه نه‌خێر بڕ ناکا بگره حاڵه‌تێک پێکدێنی که ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌بێته دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ حیزبێکی دیاریکراو‌و، بۆیه نه‌خێر زۆر بڕ ناکا ئه‌و په‌سندان و ئه‌و ریکلام کردنه ".