کورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وا راهاتوون له هه‌ندێ که‌سایه‌تی بتێک درووست ده‌که‌ن و پاشان هه‌تا مردنیان ده‌یانپه‌رسن. ئایا کورد که‌ماسی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌یه که توانایی و شایسته‌یی رێبه‌رایه‌تیان هه‌بێت؟
مه‌هه‌دی فه‌تاحی رۆژنامه‌وان، لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و جۆره دیارده له جیهانی ئه‌مرۆدا جێ په‌سه‌ند نییه وه به چاوێکی ئه‌مرۆیانه ته‌ماشا ناکرێ و ههڵناسهنگێرێ، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌و قوناغانه تێنه‌په‌رێوه به تاێبه‌ت قوناغی رۆشنبیری، وه فه‌رهه‌نگی سیاسی رۆژهه‌ڵاتیش هه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه دوواکه‌وتووه کلاسیکیهیه ناتوانێت ئه‌و گۆڕانکاریه ئه‌ساسیه له تێڕوانینی خه‌ڵک له سه‌رکرده و رێبه‌ره‌کاندا درووست که‌ن".
کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " گه‌وره‌ترین کێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌وه‌یه کاتێک رێبه‌رێک رێبه‌رایه‌تی ئۆرگانێک، جۆڵانه‌وه‌یه‌ک، پارتێک وه یاخود بزوتنه‌وه‌یه‌ک ئه‌کات، ئه‌و مرۆڤه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به ئه‌رکی خۆێ رائهپهرێ شیانی هه‌یه سه‌رکه‌وتوو بێت له چوارچێوه‌ی (قودسیت) تدا ته‌ماشا ئه‌کرێت، هه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان لێره‌دایه رێبه‌رانی کورد به‌داخه‌وه ته‌نها هۆکاره‌که خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای کوردی نییه تێڕوانینی هه‌ڵه‌یان هه‌یه بۆ رێبه‌ره‌کان، ئه‌وه رێبهرهکانیشن له مێژۆێ خۆیاندا رێگا ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر له دوواێ ئه‌وان درووست ببێت".
کاک مه‌هدی ده‌شڵێت " خۆپه‌رستی و خۆسه‌پاندن له نێۆ رێبه‌رانی کوردا بوه به که‌لتوور، وه بیر له‌وه نه‌کراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک، رێبه‌رێک بمرێت، بکوژرێت، له ناو بچێت کێ جێگاێ بگرێته‌وه، جا بۆیه چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه هه‌ر وا ئاسان نییه، کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی، پارتی رۆژهه‌ڵاتی وه به تاێبه‌ت کوردی بتوانن له ناو خۆیاندا داهێنان و بنیاتنانی رێبه‌رێک بن وه ئاماده‌کاریان هه‌بێ بۆ چه‌ندین ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر له ناویاندا درووست ببێت ".