له ڕاگهيهندراوێكدا نوێنه‌رايه‌تى پارتى ديموكراتى گه‌لان هه‌ده‌په له هه‌ولێر ده‌ڵێن له هه‌رێمى كوردستان و به تايبه‌تى له شارى هه‌ولێر گوشارێكى توند خراوه‌ته سه‌ر ئه‌ندام و نوێنه‌ره‌كانيان، هه‌روه‌ها له ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌ى هه‌ده‌په‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه گوشارێكی توند خراوەتە سه‌ر ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تیان و خه‌ڵكی باكوور كه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه و مامه‌ڵه‌ی خراپ و ئازاردانیان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێت.
نوێنه‌رايه‌تى هه‌ده‌په له هه‌ولێر باسى ئه‌وه‌شى كردووه كه هێزه‌كانی ئاسایش هه‌ڕه‌شه له په‌نابه‌رانی باكوور ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن نه‌چن بۆ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په و به‌شداری له‌و چالاكییانه‌دا نه‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به باكووره‌وه هه‌یه.
تاریق نووری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت ئەو ڕاگەیاندنەی هەدەپە ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نیيه به ده‌ليل نه كه‌سيان گيراوه و نه كه‌سيان بانگهێشتكراوه هيچ گوشارێك له سه‌ر ئه‌وانيش نيیه مه‌به‌ستيان چيه له فشار.
سەبارەت بەوەی کە لە ڕاگەیەندراوەکەی هەدەپەدا هاتووەزۆر جار رێگرى له ئه‌ندام و خەڵکى باكوور ده‌كه‌ن كه نه‌چن بۆ چالاكى و له هه‌ولێر ده‌ستگير ده‌كرێن ،به‌رێوه‌به‌رى ئاسايشى هه‌ولێر لەو وتووێژەدا کە ئەحمەد زێباری لەگەڵیدا سازی داوە دەڵێت "ڕاست ناكه‌ن ، ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نيیهئهوان له هه‌ولێر چالاكى چيان هه‌يه چالاكيان هه‌بێت پێويسته مۆڵەت له ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگا و له‌و شوێنانه وه‌ربگيرێت و تا ئێستا ئه‌وان داوايان نه‌كردووه هيچ چالاكيهكيان هه‌بێت و رێگريشيان لێ نه‌كراوه و هيچ فشار و زه‌ختێك له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌بووه، نه كه‌سيان گيراوه نه بانگ كراون كه قسه‌يان له‌گه‌ڵ كرابێت به‌هيچ شێوەیەک شتى وا نه‌بووه".
دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لەگەڵ تارق نووری