ئاژانسی پرۆژه‌کانی توێژینه‌وه‌ی به‌رگریی پێشکهوتووکه ناسراو به دارپا که به‌شێکه له کۆمپانیای بۆینگ، ڕایگه‌یاند بۆینگ کۆتایی به نه‌خشه‌کێشانی فرۆکه‌ی تاقیکرنه‌وه‌ی ئاسمان جۆری XS-1 ده‌هێنێت.
ئاژانسی دارپا ووتی "ئامانجی پرۆژه‌که به‌ده‌ستهێنانی گه‌یشتنی خێرایه به خوولگه‌ی ئاست نزمی زه‌وی ، که بۆ ئاماده‌کاری هه‌ڵدانی مووشه‌ک له مانگه‌وه بۆ چه‌ند ڕۆژێک کات که‌م ده‌کاته‌وه. بۆ نموونه له‌کاتی له‌ده‌ستدانی سه‌ته‌لایتێکی سه‌ربازی یاخود بازرگانی، ده‌توانرێت به‌خێرایی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی XS-1 به‌کاربێت. ئه‌م جۆره فڕۆکه‌یه ده‌توانرێت بۆ چه‌ندین جار به‌کاربێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری دارپا جیس سبونابل ده‌ڵێت "ئه‌م فڕۆکه‌یه ئاسایی نابێت به‌ڵکوو تێکه‌ڵاوه لهفڕۆکهو موشه‌ک به‌ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی تێجوونی هه‌ڵدانی 10 ئه‌وه‌نده و که‌مکردنه‌وه‌ی کاتی وه‌ستان بۆ هه‌ڵدان.
دارپا ده‌شڵێت به‌قه‌باره‌ی فرۆکه‌یه‌کی جێت ده‌بێت و ستوونی به‌رزده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه ده‌گاته ئاستی خوار خوولگه، مووشه‌کی ناردنی سه‌ته‌لایت جیا ده‌بێته‌وه و پاشان فڕۆکه‌که بۆ زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له فڕۆکه‌خانه ده‌نیشێته‌وه.
دارپا ده‌ڵێت فڕۆکه‌که توانای هه‌یه له‌چاند کاتژمێرێکدا دووباره به‌کاربێته‌وه، خێرایی فڕۆکه‌که 10 ماکه و له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
وێنه‌کانی سه‌ته‌لایتی ناسا گه‌رده‌لولی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی برجیس ده‌رده‌خات
دوای ته‌ماشکردنی وێنه سه‌ره‌تایه‌کانی سه‌ته‌لایتی واڵایی ناسا ناردویه‌تی ناسراو به جۆنۆ، زاناکان به بینینی گه‌رده‌لولی به‌هێز و گه‌وره که ده‌یان کیلۆمه‌تری ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی داپۆشیوه تووشی سه‌رسووڕمان بوون.
زاناکان ده‌ڵین هه‌ردوو جه‌مسه‌ر جیاوازن له ناوچه‌ی که‌مه‌ری هه‌ساره‌که.
سکۆت بۆلتۆن له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی باشووری ڕۆژئاوا، که ڕێکخراوێکی توێژینه‌وه‌ی پراکتیکه له سان ئه‌نتۆنێۆ له تکساس، له‌بابه‌تێکدا له گۆڤاری ساینس بڵاوی کردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر له جه‌مسه‌ره‌کانه‌وه ته‌ماشا بکه‌یت زۆر جیاواز دیاره، باوه‌ڕناکه‌م که‌س واتێبگات ئه‌مه هه‌ساره‌ی بیرجسه".
وێنه‌کانی ناسا که له مانگی 2ی ڕابدوودا له به‌رزایی 14،500 کیلۆمه‌تره‌وه گیراون ده‌رده‌خات بیرجس ئاسمانێکی تاریکی هه‌یه و هه‌ور دایده‌پۆشێت.
که‌م خه‌وی مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و شه‌کره به‌رزده‌کاته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی کۆلێجی پزیشکی ولایه‌تی په‌نسلڤانیا که له گۆڤاری کۆمه‌ڵه‌ی دڵدا بڵاوکراوه‌ته‌وه گه‌شتوه‌ته ئاکامێک، که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره و فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ و بونی چه‌وری ده‌وری که‌مه‌ر په‌یوه‌ندی به که‌م خه‌ویه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌متر له 6 کاتژمێر ده‌خه‌ون.
ئه‌مه یه‌که‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر کاریگه‌ری کاتی نووستن له‌سه‌ر دروستبوونی مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشیانه.
توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانی ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه‌ت هه‌بوو ئه‌گه‌ر کاتی خه‌وتنی پێویستت نه‌بێت و بۆ ده‌ستنیشانکردنی چاره‌سه‌ری پێویست باشتر وایه به‌زووترین کات په‌یوه‌ندی به پزیشکه‌وه به‌کیت.
کۆمه‌ڵی دڵی ئه‌مریکا ڕاگه‌ێندراوێکی زانستی بڵاکرده‌وه ئاماژه به به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مریکایانه ده‌دات گرفتی خه‌ویان هه‌یه، ئایا به‌خواستی خۆیانه یاخود تا دره‌نگانێکی شه‌و ده‌مێننه‌وه، که ئه‌مه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌کانی.