له کاتێکدا له ناوه‌وه‌ی وڵات باس له رفراندوم ده‌کرێت و هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و رفراندومه رێکنه‌که‌وتوون، ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی ئۆسلۆ پاێته‌ختی نورویژ ئێوارهخانێکیان ساز داوون بۆ پشتگیری له رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
شورش ئوستادی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێکخراوه‌ی مرۆڤی و خێرخوازی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه وه‌کو کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و به هاوکاری پارتی پاریزکاری کریستیانه‌کانی نورویژ ئێوارهخانێک و شه‌و ئاهه‌نگێکمان پێکهێنا، له‌و شه‌وه ئاهه‌نگه‌دا باڵێۆزی ئیسرائیل به‌شدار بوو و هه‌ر وه‌ها جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی له‌سه‌ر خواستی خۆێ ئه‌و ئێواره خوانه له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی کوردی پێک بێنێت بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی".
کاک شورش هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه په‌یوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵمان له‌گه‌ڵ پارتی پاریزکاری کریستیانه‌کاندا هه‌یه و ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسرائیل و کابینه‌ی ناتنیاهودا هه‌یه، وا بوو ئه‌مان خۆیان له رۆژانی رابوردوودا 27،28 کۆنفرانسێکیان هه‌بوو که هه‌ندێک پلاتفۆرمی تاێبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و خێرخوازی له ئارادایه، بۆیه وابوو ئه‌و به‌رنامه‌یه رێک بخه‌ین که بتوانین زیاترپشتێوانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ خه‌ڵکی کورد ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین".
کاک شورش ده‌شڵێت " ئێمه له‌و روانگه‌وه پشتوانی باشوری کوردستان ئه‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاکه سه‌نته‌رێکه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی وه شانده ئیسرائیلهکهش پشتێوانی خۆیان بۆ کوردستان دووپات کرده‌وه".